له دیمانه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ گۆڤاری هه‌فتانه‌ی ئاوێـنه‌دا به‌ڕێز چه‌كۆ ڕه‌حیمی ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی حزبی دیموكراتی كوردسـتانی ئێران گوتی ژماره‌یه‌ك له په‌نابه‌رانی كوردی ئێران و هه‌روه‌ها ئه‌ندامانی حزبه سـیاسـیـیه‌كانی ئێران به‌ده‌سـتی پـیاوانی ئیتڵاعاتی ئێران له هه‌رێمی كوردستان كوژراون. حكومه‌تی هه‌رێمیش تا ئێسـتا هیچ تێبینی‌یه‌كی له‌و باره‌یه‌وه ڕانه‌گه‌یاندووه.
په‌یامنێری به‌شی كوردی ڕادیۆی ده‌نگی ئه‌مریكا له شـاری سـلێمانی له‌تیف نێروه‌یی ڕاپـۆرتێـكی له‌و باره‌یه‌وه بۆ ناردووین.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه.