ڕۆژی دووشه‌ممه لێـپـرسـراوانی دادگای باڵای تاوان له به‌غدا گوتیان بڕیاری دادگای
تایبه‌ت به دادگایـیـكردنه‌كه‌ی یه‌كه‌می سه‌رۆكی پـێشـووی عێراق سه‌دام حسێن ڕه‌نگه له 5 ی مانگی یانزه‌دا ڕابگه‌یه‌نرێت.
هه‌روه‌ها گوتیشـیان بڕیاری دادگا له‌سه‌ر حه‌وت هاوكاره‌كه‌ی سه‌دامیش ده‌بێت هه‌مان ڕۆژ ده‌ربـچێت، كه ئه‌وانیش به تاوانی دژی مرۆڤایه‌تی تاوانباركراون.
شـایانی باسه له دادگایـیـكردنه‌كه‌ی یه‌كه‌مدا، سه‌دام به تاوانی دژی مرۆڤایه‌تی تاوانباركراوه، وه ده‌ڵێن له سـاڵی 1982 دا به‌رپـرس بووه له كوشـتن و ئه‌شـكه‌نجه‌دانی 148 شیعه له شـارۆچـكه‌ی دوجه‌یل. ئه‌گه‌ر سه‌دام ئه‌م تاوانه‌ی به‌سه‌ردا سـاغ ببـێـته‌وه ئه‌وا ڕووبه‌ڕووی سـزای له سێـداره‌دان ده‌بێت.
هه‌روه‌ها سه‌دام و شه‌ش هاوكاری تاوانی جینۆسایدیان ئاڕاسته‌كراوه به‌وه‌ی له هه‌شـتاكاندا شـاڵاوی قڕكردنیان له دژی كورده عێراقیـیه‌كان ئه‌نجامداوه. داواكاری گشتی ده‌ڵێت 180 هه‌زار كورد له‌و شـاڵاوانه‌دا كوژراون. بڕیاره ڕۆژی سـێـشه‌ممه شـایه‌تحاڵی دیكه له دانشـتنێـكی دیكه‌ی ئه‌و دادگایـیـكردنه‌دا شـایه‌تی بده‌ن.
شـایانی باسه له دواهه‌مین دانیشـتنیشـدا سه‌رۆكی دادگا سه‌دامی له هۆڵی دادگا ده‌ركرد.