باڵیۆزی ووڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌کان، جۆن بۆڵتن ده‌ڵێت ئه‌نجومه‌نی ئاسایش گه‌یشتونه‌ته ڕێکه‌وتنێک له‌سه‌ر ده‌رچوونی بڕیارێک سه‌باره‌ت به چه‌سپاندنی سزا به سه‌ر کۆریای باکور پاش ئه‌وه‌یی ڕایگه‌یاند که‌وا تاقیکردنه‌وه‌ی ناوه‌کی ئه‌نجامداوه. بۆڵتن گوتویه‌تی ڕۆژی شه‌ممه له‌سه‌ر وورده‌کارییه‌کانی ئه‌و بڕیاره ده‌نگ ده‌ده‌ن.
ووڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا به‌رنوسی ئه‌و بڕیاره‌ی پێشکه‌شی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی کرد که تیایدا پێشنیازی چه‌سپاندنی گه‌مارۆی ئابوری و چه‌ک و قه‌ده‌غه‌کردنی گه‌شتی به‌رپرسانی کۆریای باکور بۆ ده‌ره‌وه‌ی ووڵات و سنوردارکردنی مامه‌ڵه‌ی دارایان ده‌کات.
کاربه‌ده‌ستێکی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریکاش ڕۆژی هه‌ینی ڕایگه‌یاند شیکردنه‌وه‌کان ده‌رباره‌ی پێوانه‌کانی له‌رینه‌وه‌ی ژێر زه‌وی ئاماژه به بوونی هیچ به‌ڵگه‌یه‌ک ناده‌ن بۆ سه‌لماندنی ئه‌وه‌ی کۆریای باکور ئه‌و تاقیکردنه‌وه‌یه‌ی ئه‌نجامداوه، به‌ڵام مانای ئه‌وه نیه که هه‌ر ڕووی نه‌داوه.