له 7 ی مانگی یانزه‌دا هه‌ڵبژاردنی ناوه‌ڕاستی خولی كۆنگرێسی ئه‌مریكی ده‌كرێت، وه
بۆیه پـێی ده‌گوترێت ناوه‌ڕاستی خول چونكه ده‌كه‌وێته ناوه‌ڕاستی ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆكی ئه‌مریكیـیه‌وه. له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا 435 ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و یه‌ك له‌سه‌ر سـێـی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی سـێـنات له لایه‌ن ده‌نگده‌ره ئه‌مریـكایـیه‌كانه‌وه هه‌ڵده‌بژێرێن.
له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مسـاڵیشـدا بابه‌ته‌كانی سـیاسه‌تی ده‌ره‌وه وه‌ك شه‌ڕی عێراق و چۆنێتی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و قه‌یرانی ناوه‌كی هه‌ریه‌ك له ئێران و كۆریای باكور، وه مه‌سه‌له ناوخۆیـیه‌كانیش وه‌ك سـیسـتمی باج و زیادبوونی بـێـكاری و گرانی بازاڕ و هه‌روه‌ها ئابڕوچوونه‌كه‌ی ئه‌م دوایـیانه‌ی مارك فولی ئه‌ندامی كۆنگرێسی سه‌ر به كۆماریـیه‌كان بوونه‌ته مه‌سه‌له‌ی مشـتومڕی نێوان كۆماری و دیموكراته‌كان، وه بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی پـێوه ده‌كه‌ن.
بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته هاوكارمان موعته‌به‌ر شیروانی له میانه‌ی به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشـنتۆنی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا میوانداری دكتۆر نه‌جمه‌دین كه‌ریم سه‌رۆكی ئه‌نسـتـتیوتی كوردی له واشـنتۆنی كردووه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیككردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه. ماوه‌ی به‌رنامه‌كه 45 خوله‌كه.