ئێدمۆند فێلپس شاره‌زای ئابوری له ئه‌مریكا خه‌ڵاتی نۆبڵی له بواری ئابوری‌دا وه‌رگرت بۆ ئه‌و ڕۆڵه‌ی بینی له جارێكی تر بیركردنه‌وه له په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ڵئاوسانی پاره و بێ كاری.
ئه‌كادمی‌یه‌ی پادشایی سویدی بۆ زانست ده‌ڵێت ئه‌و كاره‌ی فێلپس كاریگه‌رییه‌كی به‌رچاو و توندی له‌سه‌ر توێژینه‌وه ئابورییه‌كان و سیاسه‌ت هه‌بووه.
له ساڵانی 1960 كاندا، فێلپس ئه‌و دیدوبۆچونه ڕاست و ڕێك و كورتخایه‌نانه‌ی گۆڕی كه سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندی نێوان بێ كاری و هه‌ڵئاوسانی پاره هه‌بوون. ئابوریزان فێلپس گوتی هه‌ڵئاوسانی پاره كار ده‌كاته سه‌ر پێشبینی‌یه‌كانی كارگوزاره‌كان و ژماره‌ی ئه‌و كرێكارانه‌ی دایانده‌مه‌زرێنن و بڕی ئه‌و موچه‌یه‌ش كه بۆیان ده‌بڕنه‌وه.
فێلپس ڕۆژی دووشه‌ممه به ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌سۆشیه‌تت پرێسی گوت ئه‌و هه‌وڵی داوه خه‌ڵكی به‌ره‌و په‌یوه‌ست بوون به نمونه و بیردۆزی ئابوری بگه‌ڕێنێته‌وه.
بێ له‌م كاره‌ی، كۆمیته‌ی دیاریكردنی براوه‌كانی خه‌ڵاتی نۆبڵ ستایشی ئه‌و كارانه‌شیان كرد كه چۆن كاره‌كانی فێلپس كاری كردۆته سه‌ر چۆنێتی ڕێژه‌ی كۆكردنه‌وه‌ی پاره له لایه‌ن نه‌وه‌كانه‌وه و به چ شێوه‌ێه‌ك شیكردنه‌وه‌كانی گرنگیان له‌سه‌ر سامانی مرۆڤایه‌تی و بڵاوبونه‌وه‌ی ته‌كنه‌لۆژیای نوێا هه‌بووه.