كاربه‌ده‌ستانی عێراقی لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر به ژه‌هراوی بوونی سه‌ده‌ها پۆلیسی عێراقی بنكه‌یه‌كی باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی به‌غدا ده‌كه‌ن و ڕاده‌گه‌یه‌نن كه به خۆراك ژه‌هراوی بوون.
كاربه‌ده‌ستێكی عێراقی ده‌ڵێت نزیكه‌ی نێوان 350 بۆ 400 پۆلیس نه‌خۆش كه‌وتوون پاش ئه‌وه‌ی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه له نوعمانیه دوای شكاندنی ڕۆژووه‌كانیان نانیان خواردووه.
كاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن ژماره‌یه‌ك له پۆلیسه‌كان گیانیان له ده‌ستداوه، به‌ڵام وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراقی نكۆڵی له‌و حاڵه‌تی قوربانیانه ده‌كات.
تاوه‌كو ئێستا ئاشكرا نی‌یه كه ئایا ئه‌و ژه‌هراوی بوونه به مه‌به‌سته‌وه ئه‌نجامدراوه یان نا. هاوكاتیش، كاربه‌ده‌ستانی عێراقی ده‌ڵێن هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه كۆمه‌ڵێك كه‌س ده‌ستگیركراون.
له لایه‌كی دیكه‌ش، چه‌كداران برای جێگری سوونه‌ی سه‌رۆكی عێراقیان كوشتووه. هێرشبه‌ران زووییه‌كی ڕۆژی دووشه‌ممه په‌لاماری ماڵی ئه‌میر ئه‌لهاشمی‌یان له به‌غدا دا كه برای جێگری سه‌رۆك تارق ئه‌لهاشمی‌یه و هه‌روه‌ها له وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراقی ڕاوێژكار بووه.
ساڵی ڕابردووش، یاخیبوان خوشك و برایه‌كی دیكه‌ی ئه‌لهاشمی‌یان له میانه‌ی چه‌ند هێرشێكی جودای تردا كوشت.
هه‌ر له ڕۆژی دووشه‌ممه‌دا، هێرشبه‌رێكی خۆكوژ به خۆی و ئۆتۆمبیله‌كه‌یه‌وه له به‌رده‌م خاڵێكی پشكنینی شاری ته‌له‌عفه‌ر خۆی ته‌قاندۆته‌وه و له ئاكامدا ئه‌فسه‌رێكی پۆلیس كوژراوه و 11 كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.