كاربه‌ده‌ستانی ئاسایشی عێراقی ده‌ڵێن وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی عێراقی ئامانجی سێ هێرشی ته‌قینه‌وه‌ی یاخیبوان بووه كه بۆته هۆی كوشتنی به لایه‌نی كه‌مه‌وه 14 كه‌س و بریندار بوونی 70 كه‌س له باشوری به‌غدا.
وه‌زیر فه‌واز حه‌ریری به بێ زیان له‌و هێرشانه ڕزگاری بووه، به‌ڵام سیان له پاسه‌وانه تایبه‌ته‌كانی له نێو قوربانیه‌كاندا بوون.
كاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن ئۆتۆمبیلێكی بۆمب چێنراو و دوو بۆمبی لاڕێ له ڕۆژی چوارشه‌ممه‌دا ته‌قینه‌وه له كاتێكدا كه كاروانی وه‌زیر به ناو گه‌ڕه‌كی كه‌مپ سه‌رای زۆرینه‌ی كرسچیانه‌كاندا كامپ سارا تێپه‌ڕی. ته‌قینه‌وه‌كان زیانێك زۆریان به بیناو خانوبه‌ره‌كان و زۆربه‌ی ئۆتۆمبیله‌كانی ئه‌و ناوچه‌یان وێران كرد.
هاوكاتیش، ژه‌نه‌ڕاڵ ولیام كاڵدوێڵی ووته‌بێژێكی له‌شكری ئه‌مریكی له عێراق ده‌ڵێت ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراقی یه‌كه‌یه‌كی هێزی پۆلیسیان له به‌غدا هه‌ڵوه‌شاندۆته‌وه به‌هۆی تێكه‌ڵبوونیان له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی میلیشیاكاندا. ووته‌بێژه‌كه گوتیشی ئه‌و پۆلیسانه جارێكی دیكه مه‌شق و ڕاهێنانیان پێده‌كاته‌وه.
جێی باسه، له ماوه‌ی چوار ڕۆژی ڕابردووش‌دا به لایه‌نی كه‌مه‌وه 17 سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی كوژراوه.