له‌شكری ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق ده‌ڵێن 8 سه‌رباز ئه‌مریكی له میانه‌ی هێرشێكی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی یاخیبوان له به‌غدا كوژراون.
له‌شكری ده‌ڵێت چوار له‌و سه‌ربازانه له ئاكامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی لاڕێ كوژراون و ئه‌وانی دیكه‌ش له میانه‌ی هێرشی جودای تر له پایته‌ختی عێراق كوژراون.
هه‌روه‌ها له‌شكر كوشتنی دوو ما‌رینزی ئه‌مریكیشی ڕاگه‌یاند كه پاش برینداربوونی خه‌ستیان له میانه‌ی شه‌ڕوپێكدادانه‌كانی ڕۆژی شه‌ممه و یه‌کشه‌ممه له پارێزگای ئه‌نباری خۆرئاوای به‌غدا گیانیان له ده‌ستدا.
هاوكاتیش، ڕێبه‌رانی سیاسی عێراقی هه‌وڵده‌ده‌ن كار له‌سه‌ر وورده‌كارییه‌كانی پلانی ڕاگرتنی ته‌شه‌نه‌كردنی توندوتیژی نه‌ژادی بكه‌ن كه سه‌رۆك وه‌زیر نوری ئه‌لمالكی له ڕۆژی دووشه‌ممه‌دا ڕایگه‌یاند.
سه‌رۆك وه‌زیر ده‌یه‌وێت ژماره‌یه‌ك كۆمیته له ناو گه‌ڕه‌كه‌كانی به‌غدا دابمه‌زرێنێت به مه‌به‌ستی چاودێریكردنی هه‌وڵه‌كانی هێزی ئاسایش بۆ نه‌هێشتنی توندوتیژی. ئه‌و كۆمیتانه‌ش نوێنه‌ری لایه‌نه سیاسیه جوداكانی تیادا ده‌بێت و كۆمیته‌یه‌كی دیكه‌ی تری ناوه‌ندیش چاودێری كاری كۆمیته‌كانی تر ده‌كات.