Accessibility links

مێزگردێـك سه‌باره‌ت به‌ ڕۆڵی ڕاگه‌یاندن له‌ جێبه‌جێـكردنی بڕگه‌ی 140 ی ده‌ستوری عێراقی


ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ڕێـكه‌وتی 24 ی مانگی نۆ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌رفراوان له‌ شـاری هه‌ولێر سـازكرا به‌ مه‌به‌ستی دانانی به‌رنامه‌یه‌كی هاوبه‌شی ڕاگه‌یاندن بۆ پـشـتگیریـكردن له‌ بڕگه‌ی 140 ی ده‌سـتوری عێراقی كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ئاسایـیكردنه‌وه‌ی بارودۆخی كه‌ركوك و ئه‌و ناوچانه‌ی دیكه‌ی كێشـه‌یان له‌سه‌ره‌.

هاوكارمان موعته‌به‌ر شیروانی له‌و باره‌یه‌وه‌ مێزگردێـكی بۆ ئه‌م به‌ڕێزانه‌ سازكردووه‌:
كاوه‌ محه‌مه‌د، سه‌رنووسـه‌ری ڕۆژنامه‌ی كوردسـتانی نوێ.
نه‌ژاد عه‌زیز سورمێ سه‌رنووسه‌ری ڕۆژنامه‌ی خه‌بات.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی مێزگرده‌كه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگـیـیه‌ی سه‌ره‌وه‌، ماوه‌كه‌ی 10 خوله‌كه‌.

XS
SM
MD
LG