سه‌رۆكی عێراقی جه‌لال تاڵه‌بانی ده‌ڵێت ئه‌و ده‌یه‌وێت هێزه‌كانی وڵاته یه‌كگرتووه‌كان
له عێراقدا بۆ ماوه‌یه‌كی دوورودرێژ بمێننه‌وه بۆ ڕێـگه‌گرتن له وه‌كو ئه‌و شیده‌كاته‌وه ده‌ست تێـكه‌ڵاوبوونی بێـگانه له وڵاته‌كه‌دا.
به‌رێز تاڵه‌بانی به ڕۆژنامه‌ی واشنتۆن پـۆسـت ده‌ڵێت ئه‌و ده‌یه‌وێت وڵاته یه‌كگرتووه‌كان به لایه‌نی كه‌مه‌وه دوو بنكه‌ی ئاسمانی و 10 هه‌زار سه‌رباز بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ له عێراق بهـێـڵـێـته‌وه. ئێسـتا نزیكه‌ی 147 هه‌زار هێزی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له عێراقدا هه‌یه.
به‌رێز تاڵه‌بانی ده‌شـڵێت وڵاته یه‌كگرتووه‌كان پـێـشـوازی لێده‌كرێت كه بنكه بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ له ناوچه‌ی ئۆتۆنۆمی كوردستان له باكوری عێراقدا دابنێـت. هه‌روه‌ها ده‌ڵێت له هه‌ندێ به‌شه‌كانی عێراقدا موسوڵمانه سوونیـیه‌كان ده‌یانه‌وێت ئه‌مریكایـیه‌كان بمێننه‌وه له‌به‌رئه‌وه‌ی ترسیان له كاریگه‌ری ئێران هه‌یه كه وڵاتێـكی زۆرینه شیعه‌یه.
سه‌رۆك تاڵه‌بانی ده‌ڵێت ئه‌و له‌و باوه‌ڕه‌دایه له‌شـكری عێراقی له ماوه‌ی دوو سـاڵدا ده‌توانێت شه‌ڕی دژی تیرۆریزم بكات.