پاپا بـێنێـدیكت ده‌ڵـێت ئه‌و زۆر به‌داخه له كاردانه‌وه‌ی توڕه‌ی موسـڵمانان له‌سه‌ر
تێـبینی‌یه‌كانی كه هه‌فته‌ی ڕابوردوو دابوی كه به هێرش بۆ سه‌ر ئیسلام لـێـكدراوه‌ته‌وه.
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه پاپا گوتی تێـبینی‌یه‌كانی كه له گوتارێـكی ئه‌كادیمی سـێـشـه‌ممه‌ی ڕابوردوو له ئه‌ڵمانیا دابووی له ده‌قێـكی نووسینی سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاسته‌وه بووه و به هیچ شـێوه‌یه‌ك ڕاوبۆچوونی خۆی نیـیه.
ڕێبه‌رانی سـیاسی و ئاینی موسـڵمانان له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باشوری ئاسیا گوتاره‌كه‌ی پاپایان سه‌رزه‌نشت كرد و گوتیان ده‌بێت داوای لێـبوردن بكات. هه‌روه‌ها چه‌ندین خۆپـیشـاندانی ناڕه‌زایی ئه‌نجامدراوه و هه‌ندێ كاری توندوتیژیش ڕوویداوه.
بـێنێـدیكت ده‌ڵێت مه‌به‌ستی له گوتاره‌كه‌ی كردنه‌وه‌ی وتووێـژێـكی دڵپاك و ڕاشـكاوانه‌ی نێوان كرسـتیان و ئیسلام بووه، وه هه‌ردوولا ڕێز له یه‌كتری بگرن.
پاپا بـێنێـدیكت ڕۆژی یه‌كشه‌ممه له ده‌ره‌وه‌ی شـوێنی نیشته‌جێبوونه‌كه‌ی له كاستـڵ جاندۆلفۆ ئه‌م قسانه‌ی بۆ جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی كردووه.
ڕۆژی شه‌ممه‌ش ڤاتیكان به‌یانـنامه‌یه‌كی بڵاو كردۆته‌وه كه تیایدا ده‌ڵـێت به‌ڕاستی پاپا زۆر دڵـگرانه به‌وه‌ی تێـبیـنی‌یه‌كانی هه‌ستی موسـڵمانانی بریندار كردووه. گوتیشی كڵێـسـای كاثۆلیكی ڕۆمانی زۆر ڕێز له موسـڵمانان ده‌گرێت چونكه خوا په‌رسـتن.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڤاتیكانیش كاردیناڵ تراسیسیۆ بێرتۆن گوتی پاپا له‌و گوته‌یه‌ی ڕۆژی سـێشه‌ممه‌دا مه‌به‌سـتی ئه‌وه بووه باس له په‌یوه‌ندی نێوان ئاین و توندوتیژی بكات، وه داوای ڕه‌تكردنه‌وه‌ی توندوتیژی كردووه.