كاربه‌ده‌ستانی عێراقی ده‌ڵێن هێرشبه‌رێكی خۆكوژ له به‌غدا و له نزیك پاسێكی بچوك كه هه‌ڵگری ئه‌ندامانی نوێی له‌شكری عێراقی بوو، خۆی ته‌قانده‌وه و له ئاكامدا به لایه‌نی كه‌مه‌وه 14 كه‌س كوژران و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش بریندار بوون.
ده‌سه‌ڵاتداران ده‌ڵێن هێرشبه‌ره‌كه له كاتێكدا خۆی ته‌قاندۆته‌وه كه ئه‌و پاسه ئه‌ندامه له‌شكرییه‌كانی به‌ره‌و بنكه‌یه‌كی له‌شكری له پارێزگای موسه‌نا له ناوه‌ندی به‌غدا گواستۆته‌وه.
له لایه‌كی دیكه‌ش، له‌شكری ئه‌مریكی ده‌ڵێت له ئێواره‌ی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌دا و له باكوری شاری به‌غدا، سه‌ربازێكی عێراقی كوژراوه. له‌شكر ده‌ڵێت ئه‌و سه‌ربازه له كاتێكدا كوژراوه كه یه‌كه نۆبه‌دارییه‌ی تیایدا ئه‌ندام بووه كه‌وتۆته به‌ر هێرشی یاخیبوان.
هاوكاتیش كاربه‌ده‌ستانی عێراقی ده‌ڵێن سه‌رۆك وه‌زیر نوری ئه‌لمالكی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ ئێران دواخستووه كه بڕیاربوو له ڕۆژی دووشه‌ممه‌دا ئه‌نجامی بدات. كاربه‌ده‌ستێكی تری عێراقیش هۆیه‌كانی ئه‌و دواخستنه‌ی گه‌ڕانده‌وه بۆ هۆی ته‌كنیكی.