لـێپـرسـراوێـكی باڵای یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌ڵێت به مه‌به‌ستی وتووێـژكردن ڕۆژی شه‌ممه له‌گه‌ڵ به‌رپـرس له دانوسـتاندنه‌كانی ناوه‌كی ئێران كۆده‌بـێته‌وه.
له‌و باره‌یه‌وه ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه ڕێـكخه‌ری سـیاسه‌ته‌كانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا خافێر سـۆلانا گوتی ئه‌و له‌گه‌ڵ عه‌لی لاریجانی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته كۆده‌بێته‌وه، به‌ڵام خافێر سـۆلانا نه‌یگوت كه ئاخۆ وتووێـژه‌كه‌ی نێوانیان له كوێ سـاز ده‌كرێت.
ئه‌م وتووێـژه‌ی نێوان خافێر سـۆلانا و عه‌لی لاریجانی، به‌رپـرس له وتووێـژه‌كانی ناوه‌كی ئێران ده‌بـێـته یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی نێوانیان له‌و سـاته‌وه‌ی تاران دوا مۆڵه‌ته‌كه‌ی 31 ی مانگی هه‌شـتی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی بۆ ڕاگرتنی پـیتاندنی یۆرانیۆمی پـشـتگوێ خست.
شـایانی باسه وا بڕیار بوو ڕۆژی چوارشه‌ممه هه‌ردوو به‌رپـرس كۆبـبنه‌وه به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئێران كۆبوونه‌وه‌كه‌ی دواخست ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه به ئه‌نجام نه‌گه‌یه‌نرا.
نوێنه‌رانی زلـهێزانی جیهان كه بریتی بوون له دیبلۆماتانی ئه‌مریكا و فه‌ره‌نسـا و به‌ریتانیا و چین و ڕوسیا له‌گه‌ڵ ئه‌ڵمانیا، بۆ وتووێـژكردنیان له باره‌ی كاردانه‌وه‌یان له‌مه‌ڕ پابه‌ند نه‌بوونی ئێران به ڕاگرتنی چالاكیـیه‌كانی پـیتاندنی یۆرانیۆمه‌وه ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه له به‌رلین كۆبوونه‌وه.
وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا پـێـشـبینی ده‌كات ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش به‌هۆی پـشـتگوێ‌خسـتنی ئێران بۆ دوا مۆڵه‌ته‌كه‌ی 31 ی مانگی ڕابوردوو سزا به‌سه‌ر تاران‌دا بسه‌پـێنێت، ئه‌و سزایه‌ی كه هه‌ردوو وڵاتی ڕوسـیا و چین پـشـتگیری لێ ناكه‌ن.