جێگری سه‌رۆک وه‌زیری عێراقی به‌رهه‌م ساڵح به نیازه سه‌رۆکایه‌تی شاندێکی کاربه‌ده‌ستانی عێراقی بکات و سه‌ردانی ئێران بکه‌ن.
ئاژانسی هه‌واڵی ئیرنای ڕه‌سمی ئێران ڕایگه‌یاند که‌وا بڕیاره ڕۆژی سێشه‌ممه به‌رهه‌م ساڵح بگاته تاران تاوه‌کو گفتوگۆ له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌ستانی باڵای ئێرانی‌دا بکات به مه‌به‌ستی په‌ره‌پێدان به په‌یوه‌ندییه ئابورییه‌کانی نێوان هه‌ردوو ووڵاتی دراوسێ.
ڕاپۆرته‌كه ده‌ڵێت وه‌زیرانی دارایی و بازرگانی هاوه‌ڵی جێگری سه‌رۆک وه‌زیری عێراقی ده‌بن.
جێی باسه، زۆرینه‌ی ڕێبه‌رانی سه‌ر به شیعه‌کانی عێراقی په‌یوه‌ندییه‌کی نزیکیان له‌گه‌ڵ ڕژێمی ئێرانی‌دا هه‌یه. له مانگی حه‌وتی ساڵی 2005 یشدا، سه‌رۆک وه‌زیری پێشووی عێراقی ئیبراهیم ئه‌لجه‌عفه‌ری یه‌که‌م سه‌ردانی ڕه‌سمی ئێرانی کرد له دوای ڕوخانی سه‌دام حوسه‌ینه‌وه.