لـێـكۆڵه‌ره‌وه‌كانی حكومه‌تی ئه‌مریكی ده‌ڵێن به به‌ڵـگه ده‌ركه‌وتووه فڕۆكه‌یه‌كی نه‌فه‌رهه‌ڵـگر ڕۆژی یه‌كشه‌ممه له ڕێڕه‌وێـكی چه‌وته‌وه هه‌سـتاوه، پاشـان تێـكـشـكاوه و 49 له سه‌رنـشـینه‌كانی كوژراون.
سه‌رۆكی ده‌سـته‌ی پاراسـتنی گواسـتنه‌وه‌ی نیشـتیمانی دێـبی هارسـمان ده‌ڵێت ئه‌و زانیاریـانه‌ی له كۆمپـیوته‌ره‌كاندا تۆمار كراوه له‌سه‌ر گه‌شتی ژماره 5191 ده‌یسه‌لمێـنێت فڕۆكه‌كه له ڕێـڕه‌وێـك هه‌ستاوه كه زۆر كورته بۆ ئه‌و جۆره فڕۆكه‌یه.
شـایانی باسه فڕۆكه‌خانه‌ی لیكسینـگتۆن له ویلایه‌تی كه‌نتاكی دوو ڕێڕه‌وی فڕۆكه‌ی هه‌یه، یه‌كێـكیان درێژێـكه‌ی 2134 مه‌تره و ئه‌وی دیكه‌شـیان نیوه‌ی ئه‌و درێـژیـیه‌یه و بۆ هاتوچۆی فڕۆكه‌ی بازرگانی به‌كار ناهێنرێت. لـێـكۆڵه‌ره‌وه‌كان ده‌ڵێـن هێـشـتا ڕوون نیـیه چۆن ئه‌و فڕۆكه‌یه گه‌یشـتۆته ڕێـڕه‌وه كورته‌كه.
ده‌سه‌ڵاتداران ده‌ڵێـن فڕۆكه‌كه له جۆری CRJ-200 بووه،وه47 سه‌رنشین و 3 كه‌سی تاقمی فڕۆكه‌كه‌ی تیادا بووه، به نیاز بوو به‌ره‌و ویلایه‌تی ئه‌تله‌نتا بفڕێت، به‌ڵام یه‌كسه‌ر پاش هه‌سـتانی كه‌وتۆته خوارێ و ئاگری تێـبه‌ربووه.
تاكه كه‌سیش كه به زیندویی ماوه‌ته‌وه، فڕۆكه‌وانی یه‌كه‌می فڕۆكه‌كه بووه، له نه‌خۆشـخانه‌یه‌كی لیكسینـگتۆن چاره‌سه‌ر ده‌كرێت، وه ده‌ڵێـن له ڕه‌وشـێـكی خراپ دایه.