هه‌ردوو ڕۆژنامه‌وانه‌كه‌ی كه‌ناڵی فۆكس نیوزی ئه‌مریكی كه پـێش دوو هه‌فته له لایه‌ن چه‌ند چه‌كدارێـكی فه‌له‌سـتینیـیه‌وه له كه‌رتی غه‌ززه ڕفێندرابوون، ئازادكران.
په‌یامنێری ئه‌مریكی ستیڤ سـێنتانی و وێنه‌گر ئۆلاف ویـگ ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ئازاد كران و به‌ره‌و ئوتێـلێـكی شـاری غه‌ززه بران.
له‌وێش چاویان به سه‌رۆك وه‌زیری فه‌له‌سـتینی ئیسماعیل هه‌نیـیه كه‌وت، وه ئومێـدیان خواست ئه‌و ئه‌زمونه سه‌خته‌ی ئه‌وان پـیایدا تـێـپه‌ڕ بوون كار نه‌كاته سه‌ر ئاره‌زووی ڕۆژنامه‌وانان له هاتنیـیان بۆ غه‌ززه.
پـێـشـتر ستیڤ سـێنتانی به كه‌ناڵی فۆكس نیوزی ڕاگه‌یاند كه ئه‌وان به ڕه‌قی له لایه‌ن ڕفێـنده‌رانیانه‌وه مامه‌ڵه كران، وه له شـوێـنێـك له غه‌ززه حه‌شـار درابوون و ده‌سـتیان له پـشـته‌وه به‌سـتوونه‌ته‌وه، گوتیشی ئه‌و و ئۆلاف ویـگ له لایه‌ن ڕفێنده‌رانیانه‌وه چه‌كیان لێ ڕاكێشـاون تا لێدوان بده‌ن، یه‌كـێـك له لێدوانه‌كان ئه‌وه بوو كه ئه‌وان بوون به موسـڵمان.
شـایانی باسه پـێش به‌ردانیان، ڕفێنده‌ره‌كان شریتێـكی ڤیدیۆیان بڵاوكرده‌وه، تیایدا هه‌ردوو ڕۆژنامه‌وانه‌كه ڕه‌خنه له سـیاسه‌ته‌كانی ئیسرائیل له كه‌رتی غه‌ززه ده‌گرن و ده‌ڵێن ئه‌وان بوون به موسـڵمان.