كاربه‌ده‌سـتانی ئاسایشی لوبنانی ده‌ڵێن فڕۆكه جه‌نـگیـیه‌كانی ئیسرائیل به‌سه‌ر دۆڵی
بیقاعی لوبنانیدا ده‌فڕن، به‌ڵام ڕوون نیـیه ئه‌گه‌ر هێرشـێـكی ئاسـمانیـیان ئه‌نجام دابێت.
ڕۆژی هه‌ینی، سه‌ربازه‌كانی له‌شـكری لوبنانی گه‌یشـتنه سـنووره‌كانی باشـوری وڵاته‌كه‌یان و بـنكه‌ی خۆیان له‌و ناوچانه‌دا دامه‌زراند كه شـه‌ڕ و پـێـكدادان له نێوان ئیسرائیل و حزبوڵـڵادا تیایدا ڕوویدابوو. خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ش خۆشـحاڵی خۆیان ده‌ربڕی و پـێـشـوازیان لێ كردن.
حكومه‌تی به‌یروت ده‌ستیـكرد به ڕه‌وانه‌كردنی 15 هه‌زار سه‌رباز بۆ ئه‌و ناوچانه‌ی باشوری ڕوباری لیتانی، وه‌ك به‌شـێـك له جێبه‌جێـكردنی بڕیاری ئاگربه‌ستی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان.
له نیویۆركیش بریكاری سـكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان مارك ماڵۆچ بڕاون داوای له وڵاتانی ئه‌وروپا كرد به‌شـداری بكه‌ن له به‌شی یه‌كه‌می هێزه‌كانی ئاشتی پارێزی نێوده‌وڵه‌تی. گوتیشی ئه‌و هێزه ده‌بێت پـێـكهاتبێت له موسـڵمان و ئه‌وروپی.
هاوكاتیش ئیسرائیل ڕایگه‌یاندووه كه‌وا ئه‌گه‌ر هاتوو گه‌یشـتنی هێزه‌كانی نێونه‌ته‌وه‌یی دوا بكه‌وێت ڕه‌وشی لوبنان خراپـترێـك ده‌بێت.
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌خوازێت 3500 سه‌رباز له ماوه‌ی دوو هه‌فته‌دا له لوبناندا بڵاو بـبنه‌وه، به‌ڵام وڵاته ئه‌وروپـیـیه‌كان توانایان نیـیه ئه‌و به‌ڵێنه جێبه‌جێ بكه‌ن.
فه‌ره‌نسا ڕۆژی پـێنجشه‌ممه گوتبووی هێزێـكی بـچوك ده‌نێرێت كه له 200 سه‌رباز پـێـكهاتووه. ئیتالیاش گوتویه‌تی هێز ده‌نێرێت به‌ڵام ژماره‌كه‌یانی ڕانه‌گه‌یاندووه.
به‌ریتانیا و ئه‌ڵمانیا و وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا هێز نانێرن.
به‌نگلادش و ئه‌نده‌نوسـیا و مالیزیا پـێـشـنیاریان كردووه كه هێز بنێرن به‌ڵام ئیسرائیل داواكه‌ی ئه‌نده‌نوسیا و مالیزیای ڕه‌تـكردۆته‌وه چونكه په‌یوه‌ندی دیبلۆماسـیـیان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل‌دا نیـیه.
ڕۆژی هه‌ینی سه‌رۆك بوش له كامپ ده‌یڤد گوتی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا هه‌وڵ ده‌دات دۆسـتان و هاوپه‌یمانانی ده‌ستبكه‌وێت به‌شـداری بكه‌ن.