كاربه‌ده‌ستـانی عێراقی ده‌ڵێن ڕۆژی یه‌كشه‌ممه له ئاكامی زنجیره‌یه‌ك هێرشی به بۆمب
و ڕۆكێت به‌لایه‌نی كه‌م 47 كه‌س كوژراون و 148 ی دیكه‌ش برینداربوون.
كاربه‌ده‌ستـان ده‌ڵێن له ناوچه‌ی زه‌عفه‌رانیـیه‌ی نزیك به‌غدا كه زۆربه‌ی دانیشـتوانه‌كه‌ی شیعه‌ن 5 ته‌قینه‌وه‌ی به‌دوای یه‌ك كه به چه‌ند ڕۆكێتێـك و ئۆتۆمبیلێـكی بۆمبڕێژكراو و خۆكوژێـك به ماتۆڕێـكه‌وه ئه‌نجام درابوو، دوو باڵه‌خانه‌ی ڕوخاندووه.
پـێشـتر هه‌ر ڕۆژی یه‌كشه‌ممه هێزه عێراقی و ئه‌مریكیـیه‌كان خۆیان داوه به‌سه‌ر وه‌زاره‌تی ته‌ندروسـتی عێراقی له شـاری به‌غدا و 5 پاسه‌وانی ئاسایشی ئه‌و وه‌زاره‌ته‌یان ده‌سـتگیر كردووه.
له‌شـكری وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ده‌ڵێت سه‌ر له به‌یانی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه هێزه عێراقییه‌كان له‌گه‌ڵ ڕاوێژكاره‌كانی ئه‌مریكادا ده‌سـتیان كرد به پـشـكنینی وه‌زاره‌تی ته‌ندروسـتی عێراقی، به پـێی زانیاریه‌ك كه له هاوڵاتیـیه‌كی عێراقیـیه‌وه ده‌سـتیان كه‌وتبوو.
كاربه‌ده‌سـتانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراقی، كه وه‌زیره‌كه‌ی عه‌لی ئه‌لشمه‌ریـیه و سه‌ر به مه‌لای ئاینی موقته‌دا ئه‌لسه‌دره، له دژی ئه‌و كاره وه‌سـتان و داوایان كرد ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و كاره داوای لێـبوردن بكه‌ن.
له هه‌ڵمه‌تێـكی تردا، هێزه‌كانی ئاسایشی عێراقی 16 كه‌سیان ده‌سـتگیر كردووه به تومه‌تی پـلان دانان بۆ كوشـتنی خزمانی سه‌رۆك وه‌زیری عێراقی نوری ئه‌لمالكی.
هه‌روه‌ها له‌شـكری ئه‌مریكیش ڕایگه‌یاند كه ڕێبه‌رێـكی یاخیبووانیان ده‌سـتگیر كردووه كه له پـشـتی ئه‌و هێرشه‌دا بووه كه له 17 ی مانگی حه‌وت كرایه سه‌ر بازاڕێـكی شـاری مه‌حمودیـیه و تیایدا به‌لایه‌نی كه‌م 50 كه‌س كوژران.
له ڕووداوه‌كانی دیكه‌ی عێراقدا، یاخیبووان فه‌رمانده‌ی هێزی پاراسـتنی داموده‌زگا نه‌وتیـیه‌كانی نزیك به تكریتیان كوشـتووه. پارێـزگاری موسـڵیش له هه‌وڵێـكدا بۆ كوشـتنی ڕزگاری بوو.