له‌م ماوه‌یه‌ی پـێـشـوودا ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی عێراقی دانیشـتووی شـاری به‌غدا سه‌ردانی واشـنتۆنی پایته‌ختی ئه‌مریكایان كردووه.
هاوكارمان به‌ڵێن سـاڵح مێزگردێـكی سـه‌باره‌ت به بارودۆخی ئاسایشی ئێسـتای ناو شـاری به‌غدا بۆ سـازكردوون، وه له‌گه‌ڵ هاوكارانمان ئه‌حمه‌د بارزانی و هێرۆ زه‌نـگه‌نه وه‌ریانـگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی كوردی.
ئه‌و به‌ڕێزانه كه به ناوی نه‌وال و كاظم و عه‌لی و فاطیمه ده‌دوێن، هاوڵاتی بێ لایه‌ن و ڕاستـگۆیانه و دوور له قسه‌ی دیبلۆماسی باس له كێشـه‌كان ده‌كه‌ن، وه ئومێد ده‌خوازن وڵاته‌كه‌یان له‌و بارودۆخه ناهه‌مواره ڕزگاری بـبێت، وه هه‌ر هیچ نه‌بێت ئه‌وه‌ی بۆ هاوڵاتیـیه‌كی وڵاتێـكی هه‌ژار دابین ده‌كرێت بۆ ئه‌وانیش دابین بكرێت.
ده‌توانن گوێبیستی ده‌قی وه‌رگێڕاوی مێزگرده‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 12 خوله‌كه.