پـۆلیسی عێراقی ده‌ڵێت ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه له‌ئاكامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێـك له بازاڕێـك له
ناوجه‌رگه‌ی شـاری به‌غدای پایته‌خت به لایه‌نی كه‌م 10 كه‌س كوژراون و نزیكه‌ی 20 ی دیكه‌ش بریندار بوون.
هه‌روه‌ها له‌شـكری ئه‌مریكی ڕایگه‌یاند به هۆی هێرشـێـكی دوژمن له پارێـزگای ئه‌نبار ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه 2 سه‌ربازی مارینز كوژراون.
هاوكات به هه‌زاره‌ها له لایه‌نـگرانی موقته‌دا ئه‌لصه‌در به‌ره‌و شـاری به‌غدا به‌ڕێ كه‌توون بۆ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ری كه بڕیاره ڕۆژی هه‌ینی له‌و شـاره سازبكرێت تا پـشـتگیری خۆیان بۆ حزبوڵـڵا ده‌ربـبڕن. له‌شـكری ئه‌مریكیش پـێش كۆبوونه‌وه‌كه ڕێوشوێنی توندی گرتۆته به‌ر.
له به‌ره‌ی دیبلۆماسـیشـدا، ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ژاپـۆنی تارۆ ئاسۆ سه‌ردانێـكی له ناكاوی به‌غدای كرد، وه له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیر نوری ئه‌لمالكی و وه‌زیری ده‌ره‌وه هۆشـیار زێـباری كۆبۆوه، وه ڕایگه‌یاند كه وڵاته‌كه‌ی 29 ملیۆن دۆلار وه‌ك قه‌رز ده‌دات به عێراق بۆ یارمه‌تی دان له بنیادنانه‌وه‌یدا.
شایانی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه، حكومه‌تی ژاپـۆن له مانـگی ڕابوردوودا سه‌رجه‌م 600 سه‌ربازی خۆی له عێراق كێـشـایه‌وه، ئه‌مه‌ش دوای دوو سـاڵ و نیو له مانه‌وه‌یان له عێراق و به‌شـداریـیان له ئه‌ركه‌كانی بـنیادنانه‌وه‌یدا.
له لایه‌كی دیكه‌وه ڕاپـۆرته هه‌واڵـیـیه‌كان وا ڕاده‌گه‌یه‌نن ولیه‌م په‌یتی باڵیۆزی به‌ریتانیا كه ماوه‌ی پـۆسـته‌كه‌ی له به‌غدا كۆتایی دێت هۆشـیاری ئه‌وه‌ی داوه و ده‌ڵێت له‌وانه‌یه عێراق له‌سه‌ر بـنچـینه‌ی نه‌ژادی دابه‌ش بـبێت.
ئه‌م تێڕوانینـانه‌ی په‌یتی، له یاداشـتنامه‌یه‌كی نهێنیدا به‌ره‌و له‌نده‌ن ڕه‌وانه كراوه كه هاوكات بووه له‌گه‌ڵ ته‌واوبوونی كاره‌كه‌ی له به‌غدا، وه یه‌كه‌م جار ئه‌م هه‌واڵه له ڕادیۆی BBC بڵاو كرایه‌وه.