حكومه‌تی كوبا ده‌ڵێت فیدڵ كاسـترۆی سه‌رۆكی كوبا له بارێـكی ئارامی تهندروسـتیـدایه
پاش ئه‌و نهشـتهرگهریـیهی له گه‌ده‌یدا كرا، به‌ڵام زانیـاریـیهكی كه‌می له‌سه‌ر نهخۆشـیـیهكهی كاسـترۆ بڵاوكردۆته‌وه.
بـێـژهرێـك له‌سه‌ر ته‌له‌فیزیۆنی كوبا له‌گه‌ڵ كاسـترۆی ته‌مه‌ن 79 سـاڵـدا دواوه، له زاری سه‌رۆكی كوباوه گوتویه‌تی زۆر باشم. هه‌روه‌ها ڕاگه‌یاندنێـكی له فیدڵ كاسـترۆوه خوێندۆته‌وه و تیایدا هاتووه كه ورده‌كاری له باره‌ی نهخۆشـیـیهكهیهوه نهێنی وڵاته به هۆی ئه‌و مه‌ترسـیانه‌ی وه‌ك ده‌ڵێن له ئه‌مریكاوه هه‌ن.
له واشـنتۆنیش ده‌مڕاستی كۆشـكی سـپی ده‌ڵێت كاربه‌ده‌ستان له چاودێری ئه‌م مهسهلهیهدان به‌ڵام ڕێـك نازانن باری ته‌ندروسـتی كاسـترۆ چـۆنه.
سه‌رۆكه‌كانی بۆلیڤیا و به‌ڕازیل و فه‌نزوێلا هیوای چـاكبوونهوهیان بۆ كاسـترۆ خواسـتووه و هاوسۆزی خۆیان بۆ كوبا ده‌ربڕیوه.
له برۆكسلیش كاربه‌ده‌ستـانی یه‌كێتی ئه‌وروپا ڕۆژی چوارشه‌ممه ڕاگهیاندنـێـكیان بڵاوكردۆته‌وه و تیایدا هاتووه كه هیوادارن فیدڵ كاسـترۆی سه‌رۆكی كوبا و دیموكراسـیهت له وڵاته‌كه‌دا بوژانه‌وه‌یه‌كی ته‌ندروستی خێرا به‌یه‌كه‌وه بـبینن.