ڕۆژی چوارشه‌ممه چه‌كداره‌كانی حزبوڵـڵا زۆرترین ژماره‌ی ڕۆكێـتیان گرتۆته ئیسرائیل،
له ده‌مـێـكدا هێزه‌كانی كۆماندۆی ئیسرائیلی هێرشـیان كردۆته سه‌ر باره‌گایه‌كی ئه‌و كۆمه‌ڵه چه‌كداره له ناوجه‌رگه‌ی لوبناندا.
له‌شـكری ئیسرائیلی ده‌ڵێت هێزه‌كانی 5 جه‌نـگاوه‌ری حزبوڵـڵایان گرتووه و 10 كه‌سی دیكه‌شـیان لێ كوشـتوون له‌و هێرشـه‌ی كردویانه‌ته سه‌ر شـاری به‌علبه‌ك له نزیـك سـنووری سوریاوه. حزبوڵـڵا ده‌ڵێت ئه‌وانه‌ی گیراون هه‌موویان خه‌ڵـكی سـڤیلن. كاربه‌ده‌سـتانی لوبنانیش ده‌ڵێن له‌و هێرشـه‌دا 15 هاوڵاتی سـڤیل كوژراون.
له هێرشـێـكی ئاسمانی دیكه‌ی ئیسرائیل‌دا بۆ سه‌ر بنكه‌یه‌كی له‌شـكری له گوندی ساربا له باشوری لوبنان 3 سه‌ربازی لوبنانی كوژراون. هه‌روه‌ها هه‌زاران سه‌ربازی پـیاده‌ی ئیسرائیلیش له باشوری لوبنان له شه‌ڕدان.
ڕاپـۆرته هه‌واڵـیـیه‌كان وا ڕاده‌گه‌یه‌نن حزبوڵـڵا زیاتر له 200 ڕۆكـێـتی ناوه به ئیسرائیله‌وه. له‌وه‌ته‌ی ئه‌م شه‌ڕه هه‌ڵـگیرسـاوه ئه‌مه زۆرترین ژماره‌ی ڕۆكێته كه حزبوڵـڵا له ڕۆژێـكدا نابێـتی به ئیسرائیله‌وه. به هۆی ئه‌و هێرشـه ڕۆكێتیـیانه‌وه ئیسرائیلیـیه‌ك گیانی له‌ده‌ستداوه. ژماره‌یه‌ك له‌و ڕۆكێتانه له قوڵایی 70 كیلۆمه‌تر كه‌وتۆته ناو ئیسرائیله‌وه، وه ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش به هه‌ڵه كه‌وتۆته كه‌ناری ڕۆژئاوای فه‌له‌سـتین.
سه‌رۆك وه‌زیری ئیسرائیلی ئێهود ئۆڵمه‌رت ده‌ڵێت ئیسرائیل به‌رده‌وام ده‌بێت له شه‌ڕكردن تا هێزی ئاشـتی پارێزی نێوده‌وڵه‌تی له لوبنان بڵاو ده‌بـێـته‌وه.