سه‌رۆكی ئێرانی مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد بڕیارێـكی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه
یه‌كگرتووه‌كانی ڕه‌تـكرده‌وه، ئه‌وه‌ی مۆڵه‌ت به وڵاته‌كه‌ی ده‌دات تا كۆتایی مانـگی هه‌شـت كرداره ناوه‌كیـیه هه‌سـتیاره‌كانی وڵاته‌كه‌ی ڕابگرێت.
ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد ده‌ڵێت ئێران ملكه‌چ ناكرێت به‌وه‌ی واز له مافی خۆی بهێنێت له بوون به خاوه‌نی، وه‌ك ئه‌و ناوی برد به، به‌رنامه‌یه‌كی ناوه‌كی ئاشـتیخوازانه.
ڕۆژی دووشه‌ممه، ئه‌نجومه‌نی ئاسایش بڕیارێـكی په‌سه‌ند كرد كه ده‌ڵێت ڕه‌نـگه ئێران ڕووبه‌ڕووی سزا بـبـێته‌وه ئه‌گه‌ر كاره‌كانی پـیتاندنی یۆرانیۆم ڕانه‌گرێت.
چین و ڕوسـیاش ده‌نـگیان بۆ بڕیاره‌كه دا، وه ده‌ڵێن ئه‌وان هیوادارن تێـپه‌ڕكردنی بڕیاره‌كه بـبێته مایه‌ی چاره‌سه‌ركردنێـكی دیبلۆماسی بۆ كێشه ناوه‌كیـیه‌كه‌ی ئێران. به‌ڵام نوێنه‌ری ئێران له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان جه‌واد زه‌ریفی گوتی ئه‌م بڕیاره ڕه‌وشـه‌كه خراپـتر ده‌كات.
سه‌رۆك بوش گوتی ده‌بێـت ئێرانیـیه‌كان باش گوێ بـگرن و تـێبگه‌ن كه جیهان سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كار بكه‌ن به یه‌كه‌وه تا دڵـنیا بن له‌وه‌ی تاران نابـێته خاوه‌نی چه‌كی ناوه‌كی.
به‌پـێی بڕیاره‌كه ئه‌گه‌ر ئێران داواكانی كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی جێبه‌جێ نه‌كات، ئه‌وا ڕه‌نـگه ڕێی لێ بگیرێت له كڕینی ئه‌و ئامێر و كه‌ره‌سـتانه‌ی كه له‌وانه‌یه بۆ چالاكی ناوه‌كی به‌كاربهێنرێت، له‌گه‌ڵ قه‌ده‌غه‌كردنی گه‌شتی ڕێبه‌رانی ئێرانیش بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات.