ئه‌مڕۆکه لادێکانی عێراق ڕه‌وشیان باشتره و له لایه‌كه‌وه سوپاس بۆ ئه‌ندازیارانی ناسا له ناوه‌ندی واڵایی مارشاڵی ئه‌مریکیه‌وه.
ده‌زگای Concern for Kids ، ڕێکخراوێکی نا حکومی‌یه و له ساڵی 1992 ه‌وه له ناوچه‌کانی ده‌وروبه‌ری باکوری عێراقه‌وه کاره‌کانی به‌ڕێوه ده‌بات. سه‌رۆکی ڕێکخراوه‌که، تاد هارسۆن تێگه‌یشت له‌وه‌ی که دابین کردنی ئاوی پاکژ بۆ لادێی که‌نداڵه پێداویستیه‌کی هه‌نوکه‌ییه‌وه و له‌وه‌وه بیرۆکه‌یه‌کی به خه‌یاڵدا هات.
به‌ڕێز هارسۆن گوتی " ڕه‌وشی ئاو پرسێکی زۆر هه‌نوکه‌یی بوو. ژماره‌ی دانیشتوانی گونده‌کان به‌ره‌و که‌می ده‌چوون. له لایه‌که‌وه هۆکه‌ی ده‌گه‌ڕایه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی که ده‌بوایه ئاوییان له‌و ناوچانه‌وه بهێنایه که له نزیکیه‌وه مه‌ڕ و ماڵات و ئاژه‌ڵه‌کانی تر ئاوییان لێ خواردبۆوه. ئه‌و گوندییانه ده‌بوایه دوای بردنه‌وه‌ی ئاوه‌که‌یان به‌ره‌و ماڵه‌وه، ده‌ستیان به پاکردنه‌وه و پاڵاوتنی بکردایه."
هارسۆن ئاوڕی بۆ خوشکه ئه‌ندازیاره‌که‌ی له ئاژانسی واڵایی ئه‌مریکا یاخود ناسا، خانم رۆبن کاراسکی‌یۆ دایه‌وه و ئه‌ویش گوتی" ته‌کنه‌لۆژیای پاکژکردنه‌وه‌ی ئاو یه‌كه‌م جار بۆ ناسا داهێنرا تاوه‌کو بتوانرێت ئاو بۆ که‌شتیه ئاسمانیه‌کان و بنکه‌کانی واڵایی نێونه‌ته‌وه‌یی دابین بکرێت." له پاشدا ئه‌م ته‌کنه‌لۆژییایه له لایه‌ن کۆمپانیای بازرگای ئاسیشی ئاو Water Security Corporation له شاری رینۆی ویلایه‌تی نیڤادا به‌کارهێنراوه و به یارمه‌تی ڕێکخراوه نا حکومییه‌کانی وه‌ک (Concern for Kids ) و (out of Atlanta) و له‌شکری ئه‌مریکی، ئه‌م سیسته‌مه گه‌یه‌نراوه‌ته ناوچه کورد نشینه‌کانی باکوری عێراق تاوه‌کو یارمه‌تی کورده‌کان بده‌ین ئاوی پاکژییان ده‌ست بکه‌وێت."
خۆبه‌خشانی ڕێکخراوی ناسا سه‌ردانی که‌نداڵه‌یان کردووه و له‌وێ به یارمه‌تی خه‌ڵکی ناوچه‌كه و سه‌ربازه‌کانی له‌شکری ئه‌مریکیه‌وه توانیان سیسته‌مێکی هه‌ڵکێشانی ئاو دابمه‌زرێنن و ئاوی پاک بۆ یه‌که‌م جار له ماوه‌ی چه‌ندین ساڵدا بۆ ناوچه‌که دابین بکه‌ن.
ئه‌ندازیارانی واڵایی ئه‌مریکا بۆ ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه ئه‌م سیسته‌مه‌یان دروست کردووه و بیرۆکه‌که‌یان له‌سه‌ر بنه‌مای شێوه‌ی کارکردنی گورچیله و پاڵاوتنی ئاوی پیس بۆ ده‌ست که‌وتنی ئاوی پاکژ داهێناوه.
جێی باسه، ئاژانسی ناسا سیسته‌می به‌کارهێنانه‌وه‌ی هه‌وا و ئاو بۆ بنکه ئاسمانیه‌کان دروست ده‌که‌ن که بڕیاره تاوه‌کو ساڵی 2008 دایبمه‌زرێنن. زانایان ده‌ڵێن ئه‌و سیسته‌مه به شێوه‌یه‌کی به‌رچاو پێداویستی دابینکردنه‌وه‌ی سه‌رچاوه سروشتیه‌کان له‌سه‌ر زه‌وی که‌م ده‌کاته‌وه.