له به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا باسی چه‌ند كوردێـك ده‌كه‌ین كه له وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا توشی گیروگرفتی یاسایی بوون.
له دوای هێرشه تیرۆركاریـیه‌كانی 11 ی سـێپـته‌مبه‌ر سـاڵی 2001 بۆ سه‌ر ئه‌مریكا حكومه‌تی وڵاته یه‌كگرتووه‌كان ژماره‌یه‌ك هه‌نگاوی گرتۆته‌به‌ر بۆ ڕێـگه‌گرتن له تیرۆریسـتان ئه‌ویش له ڕێـگه‌ی تۆكمه‌كردنی یاساكانی دژه تیرۆر، ئه‌مه‌ش بۆته مایه‌ی گرتن و ده‌ركردنی زۆر كه‌س له‌م وڵاته، به‌ڵام له یه‌كێـك له شـارۆچـكه‌كانی ویلایه‌تی ڤێرجینیا خه‌ڵـك داكۆكیـیان له‌و ژماره كورده كردبوو كه به تاوانی گواسـتنه‌وه‌ی پاره گیرابوون په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا جون سو‌و ڕاپـۆرتێـكی له‌و باره‌یه‌وه بۆ ناردوین.
هاوكارنمان به‌ڵێن سـاڵح و شوان سه‌عید و هێرۆ زه‌نـگه‌نه به زمانی كوردی بۆیان ئاماده كردوون.
ده‌توانن گوێبیستی ده‌قی وه‌ڕگێڕاوی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 8 خوله‌كه.