پاش هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانیـیه‌كه‌ی فه‌له‌ستینیـیه‌كان له مانگی یه‌كی ئه‌مسـاڵدا، وه له‌گه‌ڵ گرتنه ده‌ستی جڵه‌وی ده‌سه‌ڵات له لایه‌ن پارتی حه‌ماسی چه‌كداره‌وه، ڕه‌وشی ناوچه فه‌له‌سـتینیـیه‌كان خراپتر بوو، وه هێرشی چه‌كداره فه‌له‌سـتینـیـیه‌كان بۆ سه‌ر ئیسرائیل به شـێوه‌یه‌ك په‌ره‌ی سه‌ند كه ئیسرائیلی ناچار كرد به تانـك و زریپـۆش په‌لاماری ناوچه فه‌له‌سـتیـنیـیه‌كان بدات، پاشـان حزبوڵـڵای لوبنانی خۆی كرد به به‌شـێـك له‌و شه‌ڕه له ڕێـگه‌ی په‌لاماردانی بۆ خاڵێـكی له‌شكری ئیسرائیلی كه تیایدا چه‌ند سه‌ربازێـكی ئیسرائیلی كوشت و بریندار كرد و دووی دیكه‌شی به دیل گرت. ئیسرائیلیش بۆ كۆتایی هێنان به هه‌ڕه‌شه‌كانی حزبوڵـڵا بڕیاری داوه تا ئه‌و تاقمه چه‌كه‌كانیان دانه‌نێن هێرشه‌كانی ڕانه‌گرێت، له به‌رامبه‌ریشـدا حزبوڵـڵا نه‌ك ئاماده نیـیه چه‌كه‌كانی دابنێت به‌ڵـكو بهڵێـنیشی داوه هێرشـی زیاتر بكاته سه‌ر ئیسرائیل.
بۆ وتووێژكردن ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته هاوكارمان حه‌یده‌ر كه‌ریم مێزگردێـكی له‌گه‌ڵ به‌ختیار زوهدی و ڕه‌ووف نه‌قشـبه‌ندی سازكردووه.
ده‌توانن گوێبیستی ده‌قی مێزگرده‌كه بن له‌ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 17 خوله‌كه.