تانـك و زریپـۆشه سه‌رباز هه‌ڵـگره‌كانی ئیسرائیل گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ باكوری كه‌رتی غه‌ززه،
وه به‌رده‌وامن له هێرشـه‌كانیان كه له دوای ڕفاندنی سه‌ربازێـكیان پـێش سێ هه‌فته ده‌ستی پـێـكردووه.
هێزه‌كانی زه‌مینی به پاڵـپـشـتی هه‌لیـكۆپـته‌ره جه‌نگیـیه‌كان به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه نزیك به شـارۆچـكه‌ی بێت حانون سنووریان تێپه‌ڕ كردووه. كاربه‌ده‌سـتانی خۆجـێـی ده‌ڵێن 3 چه‌كداری فه‌له‌سـتینی كوژراون و به‌لایه‌نی كه‌م 10 كه‌سی دیكه‌ش له هێرشـێـكی ئاسمانی ئیسرائیلی‌دا و پـێـكدادانه‌كانی دیكه‌دا بریندار بوون.
باكوری غه‌ززه له لایه‌ن میلیشـیاكانه‌وه به‌كار هێنراوه بۆ هه‌ڵدانی ڕۆكـێت بۆ ناو ئیسرائیل.
ڕۆژی شه‌ممه‌ش، فڕۆكه‌كانی ئیسرائیل هێرشـیان كرده سه‌ر شـوێنێـك كه له‌شكر ده‌ڵێت كارگه‌یه‌كی ڕۆكێـت دروستـكردنه له غه‌ززه، وه فه‌له‌سـتینیـیه‌كیان كوشـتووه.
تانـك و زریپـۆشه ئیسرائیلـیـیه‌كان له دره‌نـگ كاتێـكی ڕۆژی هه‌ینی له ناوه‌ڕاستی غه‌ززه كشـانه‌وه، وه ده‌ڵێن ئه‌و هێزانه كاره‌كانی خۆیان ته‌واوو كردبوو. به‌ڵام هێرشه ئاسـمانیـیه‌كانی ئیسرائیل هه‌ر به‌رده‌وام بووه.