قه‌ڵه‌وی له چـیـیه‌وه دروسـت ده‌بێت؟ ئایا هه‌ر به ته‌نها خواردنه؟ یان هۆكاری تریشی
هه‌یه؟ بۆ هه‌ندێ جار ده‌بینین خه‌ڵـك هه‌یه یه‌ك ژه‌م نان ده‌خوات به‌ڵام هه‌ر قه‌ڵه‌وه، یان به پـێـچه‌وانه‌وه هه‌یه خواردن زۆر ده‌خوات نه‌ك هه‌ر قه‌ڵه‌و نیـیه به‌ڵـكو له خانه‌ی لاوازیش داده‌نرێت. مه‌سه‌له‌ی قه‌ڵه‌وی چ كاریـگه‌ریـیه‌كی له‌سه‌ر بواری تهندروسـتیـمان هه‌یه؟ چـۆن ده‌توانین خۆمان له مه‌ترسـیـیه‌كانی ڕزگار بكه‌ین؟ ڕێنـمایـیهكانی پـزیشك بۆ ئێمه چین؟ ئایا قه‌ڵه‌وی كاریـگه‌ری ده‌روونی هه‌یه له‌سه‌ر ژیانی هه‌ر یه‌ك له ئێمه؟ ئه‌گه‌ر ده‌گوترێت نیـیه، بۆ هه‌ندێ كه‌س به زۆر خۆی لاواز ده‌كات.
ئه‌م پـرسـیارانه و چه‌ندین پـرسـیاری دیكه‌ی په‌یوه‌ست به بابه‌ته‌كه هاوكارمان هێرۆ زه‌نـگه‌نه له میانه‌ی به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشـنتۆنی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا ئاڕاسـته‌ی دكتۆر چالاك به‌رزنجی كردووه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیككردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه. ماوه‌ی به‌رنامه‌كه 45 خوله‌كه.