ٌٌٌٌڕۆژی سێشه‌ممه 7 ته‌قینه‌وه له ده‌زگای شه‌مه‌نده‌فه‌ری ژێر زه‌وی له شاری بۆمبای خۆرئاوای هندستان ڕوویدا و ژماره‌ی قوربانیه‌كان گه‌یشتۆته زیاتر له 160 كه‌س و برینداربوونی ژماره‌یه‌كی دیكه.
پۆلیس ده‌ڵێت ئه‌و ته‌قینه‌وانه له كاتی هاتنه‌وه‌ی خه‌ڵكی له‌سه‌ر ئیش و كاره‌كانیان ڕوویداوه واتا له‌و كاته‌ی كه هه‌زاره‌ها كه‌س بۆ گواستنه‌وه و گه‌یاندن به‌كارییان ده‌هێنن.
سه‌رۆك وه‌زیری هندستان، مانگ موهانگ سینگ بانگه‌شه‌ی كۆبونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌تی له نیودلهی كردووه تاوه‌كو ڕه‌وشه‌كه هه‌ڵبسه‌نگێنن. به‌ڕێز سینگ له به‌یاننامه‌یه‌كدا گوتی به‌ڵێن ده‌دات به شكست هێنانی یاخیبوان.
تاوه‌كو ئێستاش هیچ لایه‌نێك به‌رپرسێتی خۆی به‌رامبه‌ر به‌و هێرشانه نیشان نه‌داوه.