لـێـكۆڵه‌ره‌وانی ڕوسی ده‌سـتیان به پـێـكهوهنانی زانیاریـیه‌كانی دوا ساتی فڕۆكه
ڕوسـیـیهكه كردووه، ئه‌وه‌ی له میانه‌ی نیشـتنهوهیدا دوێنی له سـیبێریا ته‌قیـیه‌وه و تیایدا به لایه‌نی كه‌م 122 كه‌س له سه‌رنشینانی ناوی بوونه قوربانی.
فڕۆكه‌ی جۆری ئێرباصی A-310 له مۆسـكۆوه كه به‌ڕێ كه‌وتبوو، دوێنی له كاتی نیشـتـنهوهیدا له فڕۆكه‌خانه‌ی شـاری ئهركوتسك به هۆی خلیسـكاندنی له‌سه‌ر ڕێـڕهوهكهی كه له ئاكامی بارانبارین ته‌ڕبوو بوو، خۆی بۆ نه‌گیراوه‌ته‌وه و خۆی داوه به بهربهسـتێـكی كۆنـكرێتیدا و ئاگری تێـبهربووه. لـێپـرسـراوان ده‌ڵێن ڕه‌نـگه سـیسـتمی فڕۆكه‌كه له‌و ساته‌دا دووچاری كێشه بوبێته‌وه و ڕووداوه‌كه به‌و هۆیه‌وه بووبێت.
كاربه‌ده‌سـتانی ڕوسی ده‌ڵێن پـتر له 50 سهرنشـینی نێو فڕۆكه‌كه به‌هۆی سووتاوی و زامه‌كانی گیانیانه‌وه ڕۆژی دووشه‌ممه له نه‌خۆشـخانه هێـڵراونهتهوه.
به‌و هۆیه‌وه ڕوسیا ڕۆژی دووشه‌ممه پـرسهیهكی نیشتیمانی یه‌ك ڕۆژی گرت.
هاوكات لـێپـرسـراوانی ڕوسیایی ده‌ڵێن ژماره‌یه‌ك له خه‌ڵـكانی نێو فڕۆكه‌كه تا ئـێـسـتا بێ سه‌روشوێنن، هه‌روه‌ها ده‌شـڵێن نزیكه‌ی 17 كه‌س له‌وانه‌ی به خێرایی له فڕۆكه‌كه ده‌رباز بوون و بێ زیان بوون فڕۆكه‌خانه‌كه‌یان دوای ڕووداوه‌كه بهجێـهێـشـتووه.
له ڕووداوێـكی جیاوازی فڕۆكه‌دا، ده‌زگای هه‌واڵه‌كانی ڕوسیا ڕاده‌گه‌یه‌نێت ڕۆژی دووشه‌ممه فڕۆكه‌یه‌كی جۆری TU-134 كه سه‌رۆكی هێزی ده‌ریایی ڕوسیای له ناودا بووه له كاتی نیشـتنه‌وه‌ی له فڕۆكه‌خانه‌یه‌ك له ئۆكرانیادا تێـكشـكاوه، به‌ڵام زیانی گیانی لێ نه‌كه‌وتۆته‌وه.