ئیسرائیل له هێرشه ئاسمانیه‌کانی دژ به فه‌له‌ستینیه‌کان له که‌رتی غه‌ززه به‌رده‌وامه. به لایه‌نی که‌مه‌وه، 50 فه‌له‌ستینی که زۆربه‌یان چه‌کدارن له‌گه‌ڵ سه‌ربازێکی ئیسرائیلی له میانه‌ی ئه‌و هێرشانه‌دا کوژراون که بۆ دوانزده‌هه‌مین ڕۆژه به‌رده‌وامه.
کابنه‌تی ئیسرائیلی بڕیاریداوه له‌سه‌ر ئه‌و هێرشانه به‌رده‌وام بێت هه‌تاوه‌کو ئه‌و کاته‌ی که چه‌کداره فه‌له‌ستینیه‌کان هێرشه موشه‌کیه‌کانیان ڕاده‌گرن و ئه‌و سه‌ربازه ئازاد ده‌که‌ن که له دوو هه‌فته له‌مه‌وبه‌ردا ڕفاندوویانه.
ئیسرائیل پێشنیاری حکومه‌تی فه‌له‌ستینیه‌کانی بۆ ئاگر به‌ست ڕه‌ت کردۆته‌وه. له‌و پێشنیاره‌دا باسی ئازادکردنی سه‌ربازه ئیسرائیلیه ڕفێندراوه‌که نه‌کرابوو و حه‌ماس ده‌ڵێت ئه‌و سه‌ربازه ئازاد ناکرێت هه‌تاوه‌کو ئه‌و کاته‌ی ئیسرائیل ڕازی نه‌بێت به به‌ڕه‌ڵاکردنی به‌ندکراوه فه‌له‌ستینیه‌کان.
کاربه‌ده‌ستێکی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئیسرائیلی ده‌یڤد هاچمام ده‌ڵێت ئه‌وه پێشنیارێکی قبوڵ کراو نیه. هاچمام: " هه‌ڵوێستی ئیسرائیلیه‌کان زۆر ئاشکرا و ڕوونه. ئێمه دانوستاندن ناکه‌ین تاوه‌کو گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌ر ڕێکخراوێک یاخود بزوتنه‌وه‌یه‌کی فه‌له‌ستینی‌دا بکه‌ین که به‌رپرسی ڕفاندنی سه‌ربازێکی ئیسرائیلی بن."
فشاره‌کان له‌سه‌ر حه‌ماس پتر بوون به تایبه‌تی به‌هۆی هێرشی ئاسمانی ئیسرائیلیه‌کان بۆ سه‌ر نیشانه فه‌له‌ستینیه‌کان له سه‌رانسه‌ری غه‌ززه‌دا. له‌شکری ئیسرائیلی گوتویه‌تی پردێکی سه‌ره‌کی ئه‌و ناوچه‌یان له ناو بردووه تاوه‌کو ڕێگه له هاتوچۆی چه‌کداران بۆ گواستنه‌وه‌ی موشه‌ک و ئه‌نجامدانی هێرشه‌کانیان بگرن.
ووته‌بێژی حه‌ماس غازی حه‌مه‌د داوای له ئیسرائیل کردووه ئاگر به‌ست قبوڵ بکات و دانوستاندن له‌سه‌ر گۆڕینه‌وه‌ی به‌ندکراوه‌کان بکه‌ن. غازی: " ئیسرائیل خۆیشی مه‌به‌ستێتی ئه‌و سه‌ربازه‌ی به ژیاوی ده‌ست بکه‌وێته‌وه، زۆر چاک ده‌زانن که زیادبوونی هه‌ڵمه‌ته له‌شکرییه‌کان نابێته هۆی به‌دیهێنانی ئامانجه‌که‌یان."
جێی باسه، نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان زۆر به توندی ڕه‌خنه له ئیسرائیل ده‌گرێت و ده‌ڵێت هه‌ڵمه‌ته‌کانی بۆته هۆی زیاتر خراپ بوونی ڕه‌وشی غه‌ززه و زیادبونی کێشه‌ی مرۆڤایه‌تی تیایدا. هه‌روه‌هاش زیادبوونی ژماره‌ی بریندار و قوربانیه‌کانی نێو فه‌له‌ستینیه سیڤیڵه‌کان.
کاربه‌ده‌ستانی ئیسرائیلی ده‌ڵێن زۆربه‌ی ئه‌و فه‌له‌ستینیانه له میانه‌ی هێرشه‌کاندا کوژراون، چه‌کدار بوون و ئیسرائیلیش هه‌وڵێکی زۆر ده‌دات بۆ ڕێگه‌نه‌دان به ئازاردانی که‌سانی سیڤیڵ له ناوچه‌که‌دا.