كاربه‌ده‌ستانی ئه‌مریكی ده‌ڵێن كۆریایی باكور به لایه‌نی كه‌م شه‌ش موشه‌كی تاقی
كردۆته‌وه، وه یه‌كێـكیان له جۆری Taepmdong2 دوورهاوێژ بووه، به‌ڵام پاش كه‌متر له خولێـك له هه‌ڵدانی شـكستی هێناوه.
كاربه‌ده‌ستانی ئه‌مریكی ده‌ڵێن كۆریای باكور تاقیكردنه‌وه‌كانی ڕۆژی چوارشه‌ممه نێوان 3:30 بۆ 7:30به‌یانی به كاتی كۆریای باكور ئه‌نجام داوه.
ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشـتیمانی ئه‌مریـكی، ستیڤ هادلی ئه‌و زنجیره هه‌ڵدانی موشه‌كانه‌ی به كارێـكی ئیسـتیفزازی ناوبرد، به‌ڵام گوتیشی هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی ده‌موده‌ست بۆ سه‌ر ئه‌مریكا نیـیه. هه‌روه‌ها هادلی گوتیشی واشـنتۆن كریسـتۆفه‌ر هیڵی دانوسـتانده‌ری باڵای ئه‌مریكا له مه‌سه‌له‌ی قه‌یرانی ناوه‌كی كۆریای باكوری ناردووه بۆ ئاسیا به‌مه‌به‌ستی وتووێژكردن سه‌باره‌ت به‌م پـێشـهاته.
ژاپـۆنیش هه‌ر دوای تاقـیكردنه‌وه‌كانی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی كۆریای باكور ئاستی ئاماده‌باشی له وڵاته‌كه‌ی به‌رز كرده‌وه.
كاربه‌ده‌ستانی ژاپـۆن ده‌ڵێن هێزه‌كانی ده‌ریایی ژاپـۆنی به‌دوای ئه‌و موشه‌كانه ده‌گه‌ڕێن، كه هه‌ر هه‌مووی كه‌وتۆته ده‌ریای ژاپـۆنه‌وه.
گوته‌بێژی حكومه‌تی ژاپـۆنی ده‌ڵێت وڵاته‌كه‌ی به ڕه‌سـمی سـكاڵای خۆی له دژی كۆریای باكور پـێشـكه‌ش به ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ده‌كات.
كۆریای باكوریش هه‌واڵی تاقی كردنه‌وه‌ی ئه‌و موشه‌كانه‌ی پـشـتڕاست كرد، وه گوتی ئه‌وه مافی وڵاته‌كه‌یه‌تی كه موشه‌ك تاقی بكاته‌وه.