پاش سه‌ركه‌وتنی حه‌ماس له هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانیـیه‌كه‌ی مانگی یه‌كی ئه‌مسـاڵ و گرتنه ده‌ستی ده‌سه‌ڵات ڕه‌وشی فه‌له‌سـتینیـیه‌كان به‌ره‌و خراپـتر ڕۆیشـتووه. هه‌ر له سه‌ره‌تای دهسـتبهكاربوونیان ئیسرائیل و كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی یارمه‌تیـیه‌كانیان له حكومه‌تی فه‌له‌سـتینی بڕی به‌هۆی پـشـتگیركردنی حه‌ماس له تیرۆریزم و داننه‌نانی به بوونی ئیسرائیل، پاشـان ملـملانه ناوخۆیـیهكانی نێوان فه‌له‌سـتینیـیه‌كان سه‌ری هه‌ڵدا كه ئه‌گه‌ری هه‌ڵـگیرسـاندنی شه‌ڕی ناوخۆی فه‌له‌سـتینیـیه‌كانی لێ ده‌كرا، ئینجا چه‌كداره فه‌له‌سـتینیـیه‌كان په‌ره‌یان به هێرشه‌كانیان دا بۆ سه‌ر ئیسرائیل تا گه‌یشـته ئه‌و ئاسته‌ی هاوڵاتی ئیسرائیلی بفڕێنن، وه ئیسرائیلیش بۆ ئه‌وه‌ی سـنورێـك بۆ ئه‌و كارانه دابنێت ده‌ستی به هێرشـێـكی له‌شـكری به‌رفراوان بۆ سه‌ر ناوچه فه‌له‌سـتینیـیه‌كان كردووه.
بۆ تیشـك خسـتنه سه‌ر ئه‌م بابه‌ته هاوكارمان ئه‌حمه‌د بارزانی وتووێژێـكی له‌گه‌ڵ پـرۆفیسـۆر فه‌رهاد ئیبراهیم سازكردووه، كه شاره‌زای ڕه‌وشی سیاسی ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و مامۆستای زانكۆی ئازاد له به‌رلین، وه هه‌روه‌ها زانكۆی ئوردنیشه.
ده‌توانن گوێـبیسـتی ده‌قی وتووێژه‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه.