پـۆلیسی عێراقی ده‌ڵێت ڕۆژی دووشه‌ممه به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی دوو بۆمب له دوو بازاڕی
قه‌ره‌باڵغدا نزیك به به‌غدا به لایه‌نی كه‌م 22 كه‌س كوژراون و ژماره‌یه‌كی زۆریش بریندار بوون.
پانزه‌یان له بازاڕێـكی شـاری حله‌ی باشوری به‌غدا كوژراون، وه حه‌وته‌كه‌ی تریش له بازاڕێـكی شاری باقوبه‌ی ڕۆژئاوای به‌غدا كوژراون.
له لایه‌كی دیكه‌وه، به‌رپـرسـانی له‌شـكری ئه‌مریكی ده‌ڵێن سه‌ربازێـكی ئه‌مریكی ڕۆژی دووشه‌ممه له هێرشـێـكدا كوژراوه.
له مۆسـكۆش، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڕوسـیا كوژرانی چوار كارمه‌ندی باڵیۆزخانه‌كه‌یانی له پایته‌ختی عێراق پـشـتڕاست كرده‌وه، كه پـێشـتر له‌م مانـگه‌دا ڕفێندرابوون.
ڕۆژی دووشه‌ممه، له ڕاگه‌یاندنێـكدا، كاربه‌ده‌سـتانی ڕوسی داوایان له حكومه‌تی عێراقی و هێزه فره ڕه‌گه‌زه‌كان كرد كه تاوانـكاره‌كان بده‌ن به دادگا.
وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكاش سه‌رخۆشی له كه‌سوكاری قوربانیـیه‌كان و گه‌لی ڕوسی كرد.
شـایانی باسه ڕۆژی یه‌كشه‌ممه له ماڵپه‌ڕێـكی ئنته‌رنێتدا فایلـێـكی ڤیدیۆیی بڵاو كرایه‌وه كه تیایدا چه‌ند كه‌سێـكی پـیشـان ئه‌دا كه ده‌مامـكیان به‌سـتبوو ته‌قه‌یان له بارمته‌یه‌ك ده‌كرد و سه‌ری یه‌كێـكی دیكه‌یان ده‌بڕی.