گروپـێـكی یاخیبووی سه‌ر به ئه‌لقاعیده له عێراق ده‌ڵێت 4 كارمه‌ندی باڵیۆزخانه‌ی
ڕوسیایان كوشـتووه، ئه‌وانه‌ی كه پـێشـتر له‌م مانـگه‌دا له به‌غدا ڕفێندران.
گروپه‌كه كه به خۆی ده‌ڵێت ( مه‌جلیس شورا ئه‌لموجاهیدین) ڕۆژی یه‌كـشه‌ممه له ماڵپه‌ڕێـكی سه‌ر ئنته‌رنێت ڕاگه‌یاندنێـكی بڵاو كرده‌وه، وه فایلـێـكی ڤیدیۆیی‌یان له‌گه‌ڵدا داناوه، وه تیایدا كوشـتنی به لایه‌نی كه‌م 2 له بارمته‌كان پـیـشـان ده‌دات.
له ڕاگه‌یاندنه‌كه‌دا هاتووه كوشـتنی ئه‌و چواره، وه‌ك گروپه‌كه پـێی ده‌ڵێت له تۆڵه‌ی ئه‌و كوشـتن و ئه‌شكه‌نجه‌دانه‌یه كه له لایه‌ن حكومه‌تی ڕوسـیاوه به‌رامبه‌ر خوشـك و براكانمان ده‌كرێت.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڕوسـیاش گوتی هه‌وڵه‌كان به‌رده‌وامه بۆ زانینی ڕاستی و دروستی ئه‌و ڕاگه‌یاندنه.