ده‌زگا و ڕێكخراوه‌كانی په‌نابه‌رانی نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌ڵێن نزیكه‌ی یه‌ك ملیۆن عێراقی له دوای ڕوخانی ڕژێمی سه‌دام حوسه‌ینه‌وه ووڵاته‌كه‌یان جێهێشتووه. به‌لام عێراق خۆیشی میوانداری چه‌ند هه‌زار په‌نابه‌ریكی كوردی ئێران و توركیا ده‌كات.
له ڕۆژی 20 ی مانگی شه‌ش و له ڕۆژی په‌نابه‌رانی جیهانیدا، په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا مارگه‌ریت به‌شیر سه‌ردانی كه‌مپی ئاوه‌ره‌كانی كاوه‌ی له شاری قوشته‌په‌ی باكوری عێراق كردووه و ڕاپۆرتێكی بۆ ناردووین.
له‌م كه‌مپه گه‌رمه خۆڵاوییه‌ی ده‌ره‌وه‌ی شاری هه‌ولێر، ژماره‌یه‌ك چادر و شوێنی نیشته‌جێی په‌نابه‌رانی لێیه. له ماوه‌ی هه‌شت مانگ ڕابردوودا، 200 خێزان زیاتر له ئاواره‌كانی كوردی ئێرانی لێیه.
ئه‌م كه‌مپه له مانگی ده‌ی ڕابردوو له لایه‌ن ئاژانسی په‌نابه‌رانی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه دامه‌زرێنرا كه پێشتر بۆ ماوه‌ی 20 ساڵ له كه‌مپێكی شاری رومادی خۆرئاوای عێراق ژیاون. ئه‌و په‌نابه‌رانه پێشتر له ماوه‌ی شه‌ڕی نێوان عێراق و ئێران‌دا واتا له 1980 كاندا ئێرانیان به‌جێ هێشت كه ژماره‌یان به یه‌ك ملیۆن كه‌س ده‌خه‌مڵێنرێن.
ئه‌م ئاوارانه‌ش ساڵی پار به هۆی ڕووداوه توندوتیژییه‌كانی یاخیبوان له شاری رومادی گوێزرانه‌وه و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی عێراق خاكێكیان پێ به‌خشین و كه‌مپی كاوه‌یان بۆ دامه‌زراندن.
كاره ڕۆژانه‌ییه‌كانی ئه‌م كه‌مپه‌ش له لایه‌ن ڕێكخراوی قه‌ندیلی بنكه له سویدی ناحكومیه‌وه به‌ڕێوه ده‌برێت.
بۆ زانیاری زیاتر ده‌رباره‌ی ڕه‌وشی ئاواره‌كان كلیكی ئه‌و ئۆدیۆ فایله‌ی سه‌ره‌وه‌ی ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه بكه.