سه‌رۆك بوش ده‌ڵێت ئه‌و تێده‌گات له‌وه‌ی به‌رده‌وامبوونی گرتنی تاوانباركراوه‌كان به
تیرۆریزم له بنكه‌ی له‌شـكری ئه‌مریكی له كوبا زیان به وێنه‌ی ئه‌مریكا له ده‌ره‌وه ده‌گه‌یه‌نێت، به‌ڵام ده‌شـڵێت ئه‌وه بۆ پاراسـتنی وڵات پـێویسـته.
هه‌روه‌ها سه‌رۆك بوش په‌یمانی دا به‌وه‌ی گیراوه‌كانی گوانتانامۆ به‌ی بدرێن به دادگا، وه یان ڕه‌وانه‌ی وڵاته‌كانیان بكرێنه‌وه.
ڕۆژی چوارشه‌ممه، له وه‌ڵامی پـرسـیاری په‌یامنێراندا له كۆشـكی سـپی سه‌رۆك بوش گوتویه‌تی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا هانی ئه‌و وڵاتانه ده‌دات گیراوه‌كان به‌رنه‌وه لای خۆیان، وه گوتوشـێتی تائێـستا زۆر له گیراوه‌كان نێردراونه‌ته‌وه بۆ وڵاته‌كانیان.
وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا زیاتر له 400 كه‌سی له گوانتانامۆ به‌ی كوبا وه‌ك گیراو هێشـتۆته‌وه به گومانی هه‌بوونی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ تۆڕی تیرۆركاری ئه‌لقاعیده یان تاڵیبانهكانی ئه‌فغانسـتان.
كاربهدهسـتـێـكی ئه‌فغانی كه له‌م ماوه‌یه‌ی ڕابوردوودا سه‌ردانی گرتووخانه‌ی گوانتانامۆی كردبوو، ڕۆژی چوارشه‌ممه گوتویه‌تی هه‌ندێ له گیراوه ئه‌فغانیـیه‌كان به‌م زوانه ده‌نێرێنه‌وه بۆ ئه‌فغانستان. له پاش ئه‌و ڕاگه‌یاندنه وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا كه ئه‌و گرتووخانه‌یه به‌ڕێوه ده‌بات گوتویه‌تی به هۆی مه‌سه‌له‌ی ئاسایشـیـیه‌وه هیچ باسی گواستنه‌وه و جوڵه‌ی گیراوه‌كان ناكرێت تا ئه‌و كاته‌ی پـرۆسه‌كه ته‌واو ده‌بێت.