سه‌رۆک بوش بانگهێشتی ڕاوێژکاره باڵاکانی کردووه بۆ هاوینه‌هه‌واری کامپ ده‌یڤد له ده‌ره‌وه‌ی واشنتۆن تاوه‌کو سه‌باره‌ت به ستراتیژی عێراق و ڕۆڵی داهاتووی ووڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا له عێراق گفتوگۆ بکه‌ن.
سه‌رۆک بوش ڕۆژی دووشه‌ممه کۆبونه‌وه‌یه‌کی دوو ڕۆژی ئاست به‌رزی ده‌ست پێ‌کرد تاوه‌کو سه‌باره‌ت به هه‌ڵسه‌نگاندنی ستراتیژی عێراق له دوای دامه‌زراندنی کابنه‌تی عێراقی و کوشتنی ڕێبه‌ری تیرۆرستان له عێراق، ئه‌بو مه‌سعه‌ب ئه‌لزه‌رقاوی گفتوگۆ بکات و ڕاوێژ به کاربه‌ده‌سته باڵاکانی بکات.
ئه‌م کۆبونه‌وه دوو ڕۆژییه‌ی که له کامپ ده‌یڤد به‌ڕێوه ده‌چێت ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌ی ڕابردوو له پاش کوشتنی ڕێبه‌ری ئه‌لقاعیده له عێراق، ئه‌بو مه‌سعه‌ب ئه‌لزه‌رقاوییه‌وه ڕاگه‌یه‌ندرا. به‌ڵام کاربه‌ده‌ستانی کۆشکی سپی سوورن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له کاتێکی زۆر پێشتر له کوشتنه‌که‌ی زه‌رقاوی پلان بۆ ئه‌و کۆبونه‌وه‌یه دانرابوو و په‌یوه‌ندیشی به ده‌ست نیشانکردنی پۆسته وه‌زارییه سه‌ره‌کیه‌کانی کابنه‌تی عێراقیه‌وه هه‌یه که له هه‌مان ڕۆژی کوشتنی زه‌رقاوییدا ڕاگه‌یه‌ندران.
له یه‌که‌م ڕۆژی گفتوگۆکانی کامپ ده‌یڤدا، ڕاوێژکاره سیڤیڵ و له‌شکرییه باڵاکانی سه‌رۆک وه‌ک کۆنده‌لیزا رایسی وه‌زیری ده‌ره‌وه و دۆناڵد ڕامسڤڵدی وه‌زیری به‌رگری و پیته‌ر په‌یسی سه‌رۆکی ستونه له‌شکرییه‌کانی ئه‌مریکا به‌شدارییان کرد. زاڵمای خه‌لیل زادی باڵیۆزی ئه‌مریکاش له عێراق و ژه‌نه‌ڕاڵ جۆرج که‌یسی فه‌رمانده‌ی باڵای له‌شکری ئه‌مریکی له عێراق، به‌شداری هه‌مان گفتوگۆیان کرد. سه‌رۆک بوش‌یش له لای خۆیه‌وه به هه‌ردوو کاربه‌ده‌ستی ئه‌مریکی له عێراق ڕاگه‌یاند که‌وا پیرۆزبایی گه‌رم ئاڕاسته‌ی ئه‌و سه‌ربازانه ده‌کات که به‌شداری هێرشه ئاسمانیه‌که‌ی دژ به زه‌رقاوییان کردبوو.
له میانه‌ی کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانیدا له کامپ ده‌یڤد، سه‌رۆک بوش گوتی سه‌رکه‌وتن یاخود شکست هێنانی دیموکراسی له عێراق له ده‌ستی حکومه‌تی نوێی عێراقیدایه. سه‌رۆک بوش گوتیشی له ڕۆژی یه‌كه‌می گفتوگۆکاندا تیشکیان خسته سه‌ر شێوه‌کانی یارمه‌تیدانی حکومه‌تی عێراقی له ڕووی پاراستنی ئاسایشی ووڵاته‌که و کێشه‌کانی تری که دووچاری بۆته‌وه وه‌ك ئابوری و ووزه.
جۆرج بوش گوتیشی " ئه‌و په‌یامه‌ی ئاڕاسته‌ی حکومه‌تی عێراقی ده‌که‌ین ئه‌وه‌یه که ئێمه پشتگیریتان لێ ده‌که‌ین و ئه‌وه‌ی ده‌یکه‌ن زۆر گرنگه." سه‌رۆک داواشی له ووڵاتانی دیکه کرد که به‌ڵێنه‌کانیان بهێنه دی و یارمه‌تی عێراق بده‌ن و له‌و باره‌یه‌وه داوایه‌کی تایبه‌تی ئاڕاسته‌ی ووڵاتانی دراوسێی عێراق کرد و گوتی " ووڵاتانی دراوسێی عێراق ده‌بێت کاری زیاتر بۆ یارمه‌تیدانی ئه‌و ووڵاته بکه‌ن و ئێمه به به‌رده‌وامی کار له‌گه‌ڵ دۆسته‌کانمان له‌و ووڵاتانه ده‌که‌ین و هانیان ده‌ده‌ین که پشتگیری له دیموکراسی نوێی عێراق بکه‌ن."
له هه‌مان کۆنگره‌ی ڕۆژنامه‌وانیدا، سه‌باره‌ت به داهاتووی ڕێبه‌ری نوێی ئه‌لقاعیده له عێراق پرسیار له سه‌رۆک بوش کراو ئه‌میش له وه‌ڵامدا گوتی " باوه‌ڕم وایه، ئه‌و که‌سه‌ی که جێگه‌ی زه‌رقاوی ده‌گرێته‌وه، ده‌چێته ناو ئه‌و لیسته‌وه و به سزای یاسایی خۆی ده‌گه‌یه‌ندرێت."
سه‌باره‌ت به کشانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌کانی هێزی هاوپه‌یمانیش له عێراق، سه‌رۆک بوش گوتی ژه‌نه‌ڕاڵ جۆرج که‌یسی فه‌رمانده‌ی له‌شکری ئه‌مریکی له عێراق پاش ڕاوێژکردن به وه‌زیری به‌رگری عێراق، ڕه‌وشه‌که هه‌ڵده‌سه‌نگێنێت و بڕیار ده‌دات.
ژه‌نه‌ڕاڵ که‌یسی له میانه‌ی چاوپێکه‌وتنێکی ته‌له‌فزیۆنی که‌ناڵی سی. بی . ئێسی ئه‌مریکی له ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌دا، ئاماژه‌ی نه‌دا به‌وه‌ی که له‌و کۆبونه‌وه‌یه‌دا پلانێک ده‌رباره‌ی که‌مکردنه‌وه‌ی ژماره‌ی سه‌ربازه ئه‌مریکیه‌کان له عێراق پێشکه‌ش ده‌کات یان نا، به‌ڵام گوتی له داهاتوودا، ئه‌گه‌ری که‌مکردنه‌وه‌ی ژماره‌ی سه‌ربازه‌کان هه‌یه.
ژه‌نه‌ڕاڵ که‌یسی گوتی " من پێم وایه، به به‌رده‌وامی به‌ره‌وپێشچوونی هێزه‌کانی ئاسایشی عێراقی و به به‌رده‌وامی حکومه‌تی یه‌کگرتووی نیشتمانی له کارکردن به شێوه‌یه‌که که ووڵاته‌که به‌ره‌و پێشه‌وه به‌رێت، ئه‌وا ئه‌و کاته ده‌توانین وورده وورده که‌مکردنه‌وه‌ی هێزه‌کانی هاوپه‌یمانان له ماوه‌ی چه‌ند مانگ و چه‌ند ساڵی داهاتوودا ببینین."
له دانیشتنه‌که‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه‌شدا، گفتوگۆکانی کامپ ده‌یڤد فراوان ده‌بێت و تیایدا باڵیۆزی عێراق له ئه‌مریکا ئاماده ده‌بێت و وه‌زیره باڵاکانی حکومه‌تی نوێی عێراقیش له ڕێگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کی ته‌له‌فۆنی ڤیدیۆییه‌وه به‌شداری ده‌که‌ن.
ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراقیش گوتویه‌تی کارنامه‌یه‌کی تێروته‌سه‌لیان ده‌بێت. موه‌فه‌ق ئه‌لروبه‌یعی له میانه‌ی چاوپێکه‌وتنێکی ته‌له‌فزیۆنی که‌ناڵی سی. ئێن. ئێن ی ئه‌مریکیه‌وه گوتی گه‌لێک کێشه‌ی درێژخایه‌ن هه‌یه که ده‌بێت چاره‌سه‌ر بکرێن.
به‌ڕێز ئه‌لروبه‌یعی گوتی " ده‌بێت ڕێک بکه‌وین له‌سه‌ر ئه‌و جۆره یارمه‌تیه داراییه‌ی له ساڵی داهاتوودا پێویستمانه، له‌سه‌ر ئه‌و جۆره ڕاهێنان و مه‌شق کردنه‌ی پێویستمانه، له‌سه‌ر ئاستی ژماره‌ی ئه‌و سه‌ربازانه‌ی له ساڵی داهاتودا له عێراق ده‌بن، هه‌روه‌هاش ژماره‌ی هێزه فره لایه‌نه‌کان."
کاتێکیش که پرسیار له ئه‌لروبه‌یعی کرا سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ری کشانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌کان، له وه‌ڵامدا گوتی زۆربه‌ی سه‌ربازه‌کانی هێزی هاوپه‌یمانان تاوه‌کو ناوه‌ڕاستی ساڵی 2008 ده‌چنه ده‌ره‌وه. ئه‌مه‌ش هه‌مان هه‌ڵسه‌نگاندن بوو که سه‌رۆک وه‌زیری نوێی عێراق له ماوه‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌ردا پێشبینی بۆ کردبوو. هه‌روه‌ها گوتی له‌وانه‌یه تاوه‌کو کۆتایی ئه‌مساڵ، ژماره‌ی سه‌ربازه‌کانی هاوپه‌یمان بگاته که‌متر له سه‌د هه‌زار سه‌رباز.