دوای زانیاری ڕاست و دروست، فڕۆكه جه‌نـگیـیه‌كانی ئه‌مریكا ڕۆژی چوارشه‌ممه دوو بۆمب، كه هه‌ریه‌كه‌ی كێشه‌كه‌ی 227 كیلۆگرامبوو كێشایان به ماڵـێـكدا له شارۆچـكه‌ی هبهب له باكوری باقوبه، كه ئه‌بو موسعه‌ب ئه‌لزه‌رقاوی تیایدا خۆی حه‌شاردابوو، له ئه‌نجامدا خۆی و ژماره‌یه‌ك له هاوكاره‌كانی كوژران. به‌وه‌ش كۆتایی هات به ژیانی ئه‌و تیرۆریسته دڕنده‌یه كه ده‌ستی به خوێنی هه‌زاره‌ها له ڕۆڵه‌كانی گه‌لانی عێراق سووره.
كوژرانی ئه‌و تیرۆریسته چه‌ندین پرسیاری هێناوه‌ته كایه‌وه، له‌وانه:
ئایا كاریـگه‌ری كوژرانی ئه‌بو موسـعه‌ب ئه‌لزه‌رقاوی له‌سه‌ر داهاتووی یاخیبوون و ئۆقره و ئارامی له عێراقدا چی ده‌بێت؟ ئایا كه‌ی په‌یوه‌ندی نێوان یاخیبوان و جیهادیـیه ده‌ره‌كیـیه‌كان كۆتایی دێت؟ ئایا حكومه‌تی عێراقی تا چه‌ند ده‌توانێت سوود له‌م ڕووداوه وه‌ربگرێت و ئارامی له‌و وڵاته‌دا سه‌قامـگیر بكات.
ئه‌مانه ته‌وه‌ره‌ی سه‌ره‌كی به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشـنتۆنی ئه‌م هه‌فته‌یه‌یه.
هاوكارمان ده‌خیلی شه‌ممۆ میواندارێتی ئه‌م به‌ڕێزانه‌ی كردووه:
فریاد ڕه‌واندزی، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق و سه‌رنووسه‌ری ڕۆژنامه‌ی ئه‌لئیتحاد.
دكتۆر خالید سـاڵح، گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی عێراق.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیككردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه. ماوه‌ی به‌رنامه‌كه 46 خوله‌كه.