كاربه‌ده‌سـتانی باڵای وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ده‌ڵێن كوشـتنی ڕێبه‌ری تیرۆریست
ئه‌بو موسعه‌ب ئه‌لزه‌رقاوی سه‌ركه‌وتنێـكی مه‌زنه له جه‌نگی جیهانی دژه تیرۆر. به‌ڵام پـێـشیان وانیـیه كوشـتنه‌كه‌ی كۆتایی به‌و یاخیبوونه خوێناویـیه‌ی عێراق بهێنێت.
سه‌رۆك بوش ده‌ڵێت كوژرانی زه‌رقاوی، ڕێبه‌ری ئه‌لقاعیده له عێراق، گورزێـكی كهمهرشـكێنه كه له گروپه تیرۆریسـته ئیسـلامیـیه‌كان كه‌وتووه. هه‌روه‌ها ده‌ڵێت ههلێـكه بۆ حكومه‌تی یه‌كگرتووی نوێی عێراق.
وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا دۆناڵد ڕامسـفێـڵد ده‌ڵێت مردنی زه‌رقاوی زیان به یاخیبوان له عێراق ده‌گه‌ێنێت، به‌ڵام ڕێبه‌رانی تیرۆریستی دیكه سه‌رهه‌ڵدێنن.
سه‌رۆك وه‌زیری عێراقی نوری ئه‌لمالكی هۆشـداری ئه‌وانه‌ی كرد كه دوای زه‌رقاوی كه‌وتبوون و گوتی هه‌رچ كاتێـك زهرقاویـیهكی نوێ سه‌رهه‌ڵبدات، ئێمه ده‌یكوژین.
كاربه‌ده‌ستانی ئه‌مریكی و عێراقی ده‌ڵێن زه‌رقاوی له زهبرێـكی ئاسمانی ئه‌مریكیدا كوژرا كاتێـك ئێواره‌ی چوارشه‌ممه فڕۆكه جه‌نـگیـیه‌كانی ئه‌مریكا دوو بۆمبی، كه هه‌ریه‌كه‌ی كێشه‌كه‌ی 227 كیلۆگرامه، كێشایان به ماڵـێـكدا نزیك باقوبه.