سه‌رۆك بوش ده‌ڵێت ئێستا له‌سه‌ر ئێران وه‌ستاوه بڕیار بدات له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی چالاكیه ناوه‌كیه‌كانی ڕاده‌گرێت یان نا، هه‌روه‌هاش پێشنیازه‌كه‌ی ئه‌مریكا بۆ ووتوێژكردن له پێناو چالاكیه ناوه‌كیه‌كانی قبوڵ ده‌كات یان نا.
به‌ڕێز بوش ڕۆژی پێنج شه‌ممه له كۆشكی سپی به ڕۆژنامه‌وانانی گوت ئه‌گه‌ر هاتوو ئێران پێشنیازه‌كه‌ی ئه‌مریكا ڕه‌ت بكاته‌وه ئه‌وا جیهان پێكه‌وه له ڕێگه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه هه‌ڵوێست وه‌رده‌گرن.
ئه‌م تێبینیانه‌ی سه‌رۆك بوش له كاتێكدا هات كه وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ووڵاته ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی جیهان له ڤیه‌ننا كۆده‌بنه‌وه بۆ ووتوێژكردن له‌سه‌ر چۆنێتی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی ناوه‌كی ئێران.
كۆنده‌لیزا رایسی وه‌زیری ده‌وه‌ی ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا و ئه‌ڵمانیا و فه‌ره‌نسا و ڕوسیا و چینیش دوا به‌رنوسی ئه‌و پێشنیازی یارمه‌تیانه بۆ ئێران داده‌ڕێژن كه ئه‌گه‌ر هاتوو ده‌ست له چالاكیه ناوه‌كیه‌كانی هه‌ڵبگرێت، پێشكه‌شی ده‌كه‌ن و ئه‌گه‌رنا ئێران سزا ده‌درێت.