پارت و لایه‌نه سـیاسـیـیه‌كانی كوردی سوریا له ڕۆژانی 27 و 28 و 29 ی مانگی پـێنجدا كۆنـگره‌یه‌كیان له برۆكسلی پایته‌ختی به‌لجیكا به‌ست. تیایدا دامه‌زراندنی ئه‌نجومه‌نێـكیان په‌سه‌ند كرد به ناوی ئه‌نجومه‌نی كوردستانی سوریا، كه ئامانجی به‌ده‌ستهێنانی سیستمی فیدراڵیـیه له سوریا.
هاوكارمان جانی دیلان دوو وتووێژی سه‌باره‌ت به ئه‌نجامی ئه‌و كۆنـگره‌یه سازداوه.
یه‌كه‌میان له‌گه‌ڵ به‌ڕێزان، دكتۆر ڕزگار قاسم، سه‌رۆكی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانـكاری دیموكراسی كوردستانی له سوریا و حه‌لیم گابوری ئه‌ندامی هه‌مان بزوتنه‌وه.
دووه‌میان له‌گه‌ڵ به‌ڕێزان، دكتۆر شـێركۆ عه‌باس سه‌رۆكی كۆمیته‌ی ئه‌مریكی- كوردی بۆ دیموكراسی له سوریا و فه‌وزی ئه‌تروشی.
ده‌توانن گوێبیسـتی هه‌ردوو وتووێژه‌كه بن له‌ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه.