ده‌یان هه‌زار كه‌س له‌وانه‌ی ڕزگاریان بوو له بومه‌له‌رزه‌كه‌ی دورگه‌ی جاوای ئه‌نده‌نوسـیا شه‌ویان له‌به‌ر باراندا برده سه‌ر، وه زیانی گیانیش تا ڕۆژی شه‌ممه گه‌یشته زیاتر له 4600 كه‌س.
كارمه‌ندانی فریاكه‌وتن ده‌ڵێن پـێش هه‌موو شـتێـك پـێویسته په‌ناگا بۆ 200 هه‌زار كه‌س دابین بكرێت كه به هۆی بومه‌له‌رزه‌كه‌وه ده‌ربه‌ده‌ر بوون. تیمه‌كانی فریاكه‌وتن به‌رده‌وامن له گه‌ڕانیاندا له ناو داروپه‌ردووی شوێنه ڕوخاوه‌كان به دوای زیندوواندا.
زۆربه‌ی جاوایـی‌یه‌كان شه‌ویان له ناو داروپه‌ردووی ماڵه‌كانیان به‌سه‌ر برد، یان له
مزگه‌وت و نه‌خۆشـخانه‌كان، هه‌روه‌ها شه‌وی ڕابوردوو بارانێـكی زۆر باریوه.
حكومه‌تی ئه‌نده‌نوسـی ده‌ڵێت پـلان داده‌نێت بۆ سه‌رفـكردنی 107 ملیۆن دۆلار بۆ كاره فریاگوزاریـیه‌كان و سه‌رله‌نوێ بنیادنانه‌وه تا سـاڵی داهاتوو.
كارمه‌ندانی فریاكه‌وتن ده‌ڵێن زۆربه‌ی ئه‌و گوند و شـارۆچـكانه‌ی كه بومه‌له‌رزه‌كه به سه‌ختی لێی داوه له ناوچه‌ی یوجیاكارتا ته‌خت بوون. زۆربه‌ی زیانه‌كان به شـارۆچـكه‌ی بانتوول له باشوری یوجیاكارتا گه‌یشـتووه.
نه‌خۆشـخانه‌كانیش له یوجیاكارتا ئێـسـتاش پـڕه له هه‌زاره‌ها هاوڵاتی بریندار.
وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و چه‌ندین وڵاتانی دیكه پـێـشـنیاری ناردنی پـاره و یارمه‌تیـیان كردووه. كاربه‌ده‌سـتانی ئه‌نده‌نوسی ده‌ڵێن نه‌بوونی كاره‌با و ته‌له‌فون وا ده‌كات به زه‌حمه‌تی پـێداویـسـتیـیه‌كان ڕه‌وانه بكرێت.