ڕێـكخراوی حه‌ماس دووباره هێزه چه‌كداره‌كانی خۆی بۆ سه‌ر شه‌قامه‌كانی غه‌ززه
ده‌گه‌ڕێنێته‌وه، پاش ڕۆژێـك له كشـانه‌وه‌یان لێی وه‌ك هه‌وڵێـك بۆ كه‌م كردنه‌وه‌ی گرژیـیه‌كان له‌گه‌ڵ باڵی فه‌تحی نه‌یار.
یوسف زه‌هار كه به‌رپـرسـێـكی حه‌ماسه گوتی چه‌كداره‌كان وه‌ك پـۆلیسـێـكی بێ لایه‌ن كار ده‌كه‌ن ، به‌ڵام باڵی فه‌تحی سه‌ر به سه‌رۆكی فه‌له‌سـتینی مه‌حمود عه‌باس ده‌ڵێن ئه‌مه كارێـكی ئیسـتیفزازیـیه.
هه‌روه‌ها حه‌ماس دوا مۆڵه‌ته‌كه‌ی به‌ڕێز عه‌باسی ڕه‌تـكرده‌وه بۆ ڕازیبوون له‌سه‌ر بیرۆكه‌ی بوونی ده‌وڵه‌تی فه‌له‌سـتینی له پاڵ ئیسرائیل. به‌رپـرسـێـكی حه‌ماس گوتی گروپـهكهی وشه‌ی دوا مۆڵه‌تیان لا په‌سه‌ند نیـیه، وه له‌وانه‌یه زیان به ئه‌نجامی وتووێژه‌كانی نێوانمان بـگهێـنێت.
به‌ڕێز عه‌باس ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه گوتی ئه‌گه‌ر حه‌ماس له ماوه‌ی 10 ڕۆژدا به بیرۆكه‌ی بوونی دوو ده‌وڵه‌تی فه‌له‌سـتینی و ئیسرائیلی ڕازی نه‌بن، ئه‌و كاته داوا ده‌كات ڕاپـرسـیـیه‌كی گشتی ساز بكرێت له‌سه‌ر پـێشـنیازه‌كه.