ئاگرێکی گه‌وره له به‌شی بارهه‌ڵگری فڕۆکه‌خانه‌ی ئه‌تاتورکی نێونه‌ته‌وه‌ی له ئه‌سته‌نبول که‌وتۆته‌وه.
وێنه‌کانی ته‌له‌فزیۆن نیشانیانداوه که‌وا کارمه‌ندانی ده‌زگاکانی ئاگر کوژێنه‌وه هه‌وڵێکی زۆر ده‌ده‌ن بۆ کوژانه‌وه‌ی ئاگره‌که و هاوکات به‌رزبونه‌وه‌ی دوکه‌ڵێکی زۆر به ئاسماندا کێشه‌ی خستۆ‌ته به‌رده‌م هاتوچۆی فڕۆکه‌کان له ئاسماندا و گه‌شته ئاسمانیه‌کان دواکه‌وتوون.
ڕاپۆرتی جودا جودا له‌سه‌ر چۆنێتی ده‌ستپێکردنی ئه‌و ئاگرکه‌وتنه‌وه‌یه دراوه و کاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن گومانیان هه‌یه له‌وه‌ی که تێکچوونی ته‌زووی کاره‌با هۆکاری ئه‌و ئاگرکه‌وتنه‌وه‌یه بووبێت و کرداری تیرۆریزمی به دوور ده‌زانن. به‌ڵام ئاماده‌بوانی شوێنی ڕووداوه‌که ده‌ڵێن له کاتی که‌وتنه‌وه‌ی ئاگره‌که و سوتانی که‌لوپه‌له‌کانی شوێنی بارهه‌ڵگرتن، گوێیان له ژماره‌یه‌ک ته‌قینه‌وه بووه.
کاربه‌ده‌ستان ذه‌شڵێن سێ که‌س بریندار بوون و تاوه‌کو ئێستا دڵنیا نین له ژماره‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی له شوێنی ئاگرکه‌وتنه‌وه‌که‌دا، گیرییان خواردووه.
لێپرسراوان له کاتی ده‌ستپێکردن و بڵاوبونه‌وه‌ی ئاگره‌که‌دا، هه‌وڵی چۆڵکردنی هه‌زاره‌ها که‌سیانداوه که له شوێنی ئاگره‌که‌وه نزیک بوون و چاوه‌ڕێی گه‌شته‌کانیان کردووه.