کاربه‌ده‌ستانی فه‌له‌ستینی ده‌ڵێن سه‌ربازه‌کانی ئیسرائیلی ئه‌فسه‌رێکی ده‌زگای زانیاری فه‌له‌ستینی و دوو چه‌كداری گومانلێکراویان له میانه‌ی دوو هێرشی جودای که‌ناری خۆرئاوا دا کوشتووه.
فه‌له‌ستینیه‌کان ده‌ڵێن عه‌لی جه‌بارین ی ئه‌فسه‌ری ده‌زگای زانیاری کوژرا کاتێک تانک و سه‌ربازه‌کانی هێزی ئیسرائیلی چوارده‌وری بنکه‌ی سه‌ره‌كی ده‌زگای ئاسایشی فه‌له‌ستینیه‌کانیان‌دا له جه‌نین بۆ به دواگه‌ڕان به شوێن کۆمه‌ڵێک چه‌کداری ویستراودا.
ڕادیۆی ئیسرائیلیش ده‌ڵێت هێزه‌کانی ئیسرائیلی له میانه‌ی ڕووداوێکی جودادا دوو گومانلێکراوییان له نزیک گوندی قه‌باتیه‌ی نزیک جه‌نین کوشتووه. ڕاپۆرته‌که ئاماژه‌شی دا به‌وه‌ی دوو چه‌کداره‌که برا بوون و ئه‌ندامی گروپی جیهادی ئیسلامی سه‌ر به فه‌له‌ستینیه‌کان بوون.
هاوکات، ئیسرائیل ده‌ڵێت لاوێکی ئه‌مه‌ریکی گیانی له ده‌ستداوه که له میانه‌ی هێرشێکی خۆکوژی ڕۆژی 17 ی مانگی ئه‌یپرلی ڕابردووی ته‌ل ئه‌بیب بریندار بووبوو. ئه‌مه‌ش به یانزده‌هه‌مین قوربانی ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه داده‌نرێت که باوه‌ڕده‌کرێت جیهادی ئیسلامی ئه‌نجامی دابێت.