په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق ڕۆژی یه‌کشه‌ممه به شێوه‌یه‌کی ڕه‌سمی حکومه‌تی یه‌کگرتووی هه‌رێمی کوردستانی عێراق به سه‌رۆکایه‌تی نێچـیرڤان بارزانی ڕاگه‌یاند.
له‌م ڕێوڕه‌سمه‌ی په‌رله‌مان‌دا، هه‌ریه‌ک له سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانی عێراق مه‌سعود بارزانی و جـێـگری سه‌رۆكی عێراقی عادل عه‌بدولمه‌هدی و سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراقی مه‌حمود ئه‌لمه‌شـهه‌دانی و چه‌ندین کاربه‌ده‌ستی تری حکومه‌تی عێراقی و باڵیۆزه‌کانی ووڵاتانی دیکه ئاماده بوون.
پۆسته‌کانی سه‌رۆک وه‌زیر و جێـگره‌که‌ی و وه‌زیرانی حکومه‌تی نوێ له لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه ڕاگه‌یه‌ندرا و سوێندی ده‌ست به‌کاربوونیان خوارد.
جێی باسه، حکومه‌تی نوێی هه‌رێمی کوردستانی عێراق له 40 وه‌زیر پـێـک دێت و سیان له‌وانه ژنن.
په‌یامنێری به‌شی كوردی ڕادیۆی ده‌نـگی ئه‌مریكا له شاری هه‌ولێره‌وه، عومه‌ر فه‌رهادی له‌و باره‌یه‌وه ڕاپـۆرتـێـكی بۆ ناردوین.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه.