وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا دۆناڵد ڕامسـفێـڵد ڕایگه‌یاند، كه له‌و باوڕه‌دایه وڵاته
یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بتوانێت ژماره‌ی هێزه‌كانی له عێراق كه‌م بكاته‌وه كاتێـك حكوتی نوێی عێراق ده‌ستبه‌كار ده‌بێت.
ڕامسـفێـڵد ڕایگه‌یاند گومانی هه‌یه له‌وه‌ی ژه‌نه‌ڕاڵه باڵاكانی ئه‌مریكا له ناوچه‌كه‌دا پـێشـنیاری كه‌م كردنه‌وه‌ی ژماره‌ی هێزه‌كانیان بكه‌ن تا وه‌زیره‌كانی عێراق ده‌ستنیشان نه‌كرێن.
هه‌روه‌ها گوتیشی كه پـێویسـته سه‌ره‌تا ژه‌نه‌ڕاڵ جۆرج كه‌یسی كۆمانداری باڵای ئه‌مریكا له عێراق و زه‌ڵمای خه‌لیلزادی باڵیۆزی ئه‌مریكا له عێراق وتووێژ له‌گه‌ڵ وه‌زیره‌كان بكه‌ن سه‌باره‌ت به بارودۆخ له سه‌ر زه‌مین و ئه‌ركه‌كانی حكومه‌ته نوێـیه‌كه‌ی عێراق.
بڕیاره كابینه‌ی حكومه‌تی نوێی عێراقی له ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتوودا دیاری بكرێت.
شایه‌نی باسه ڕامسفێـڵد ئه‌م لێدوانه‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه بۆ په‌یامنێران دا، دوای وتووێژكردن له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی كۆنگرێس سه‌باره‌ت به سه‌ردانه‌كه‌ی هه‌فته‌ی ڕابووردوی بۆ عێراق له‌گه‌ڵ كۆنده‌لیزا ڕایس، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا.