وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌كگرتووه‌كان، كۆنده‌لیزا ڕایس ئێرانی تاوانباركرد به‌وه‌ی گه‌مه
ده‌كات به‌و مشـتومڕه نێوده‌وڵه‌تیـیانه‌ی كه ده‌كرێت له‌سه‌ر به‌رنامه ناوه‌كیـیه‌كه‌ی.
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ڕایس له ته‌له‌فیزیۆنێـكی ئه‌مریكی قسه‌ی كرد. گوتی تاران ده‌بێت هه‌موو چـالاكیـیه‌كانی له بواری پـیـتاندنی یۆرانیۆمدا ڕابگرێت وه‌ك چۆن ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان لێی داوا كردووه. هه‌روه‌ها داخوازیشی له ئێران كرد ڕوون و ئاشـكرا بێت وه وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هه‌بێت بۆ لیســتێـك له دڵنیگه‌رانیـیه نێوده‌وڵه‌تیـیه‌كان سه‌باره‌ت به به‌رنامه ناوه‌كیـیه‌كه‌ی.
له تارانیش گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه حه‌مید ڕزا ئاسفی گوتی ئێران ده‌یه‌وێت به ڕێـگه‌ی دانوسـتاندنه‌وه چاره‌سه‌ری كێشه‌ی به‌رنامه ناوه‌كیـیه‌كه‌ی بكرێت. به‌ڵام گوتی داواكانی ڕۆژئاوا بۆ ڕاگرتنی پـیـتاندنی یۆرانیۆم له خشـته‌ی كاره‌كانی ئێران‌دا نه‌ماوه.
گوته‌بێژی ئێرانی هه‌روه‌ها گوتی ئێران ئاماده‌یه گفتوگۆی نوێ له‌گه‌ڵ یه‌كێتی ئه‌وروپا ئه‌نجام بدات ئه‌گه‌ر دیبلۆماته ڕۆژئاوایـیه‌كان واز له هه‌ڕه‌شه‌كردنی سه‌پاندنی سزا به سه‌ریدا بهێنن.
ئه‌م تێبیـنی‌یانه‌ی ئێران دێت پاش دوو ڕۆژ له‌وه‌ی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆم ڕاپـۆرته‌كه‌ی پـێـشكه‌ش به ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كرد سه‌باره‌ت به شـكسـت هێنانی ئێران له ڕاگرتنی پـیتاندنی یۆرانیۆم.
ڕاپـۆرته‌كه ڕێـگه خۆش ده‌كات له به‌رده‌می ئه‌نجومه‌نی ئاسایش‌دا تا سزا به سه‌ر ئێران‌دا بسه‌پـێنێت.
سێ له ئه‌ندامه هه‌میشـه‌یی‌یه‌كانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش، وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و بریتانیا و فه‌ره‌نسا ده‌ڵێن ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ده‌بێت گله‌یی‌یه‌كی به‌هێز ئاڕاسـته‌ی ئێران بكات له‌سه‌ر ڕه‌تـكردنه‌وه‌ی ڕاگرتنی به‌رهه‌مهێنانی سووته‌مه‌نی ناوه‌كی، به‌ڵام ڕوسـیا و چین پـشـتیوانی له‌وه ده‌كه‌ن كه كێشه‌كه به ڕێـگه‌ی گفتوگۆ چاره‌سه‌ر بكرێت.