له‌شکری ئه‌مریکی ڕاده‌گه‌یه‌نێت که‌وا سێ سه‌ربازی ئه‌مریکی له ئاکامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێکی لاڕێ له باکوری خۆرئاوای به‌غدا کوژراون. به پێی ڕاگه‌یاندنه‌که‌ی له‌شکری ئه‌مریکی، ئه‌م هێرشه له نزیک نیوه‌ڕۆی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه ڕوویداوه.
کاربه‌ده‌ستانی عێراقیش ده‌ڵێن له زوویه‌کی هه‌مان ڕۆژدا هێرشێکی به هاوه‌ن له به‌غدا بۆته هۆی کوشتنی به لایه‌نی که‌مه‌وه پێنج که‌سی سیڤیڵ.
کاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن ئه‌و عێراقیانه کوژراون کاتێک گولله هاوه‌نه‌کان به‌ر ناوچه‌یه‌کی نزیک ده‌روازه‌ی بینای وه‌زاره‌تی به‌رگری که‌وتووه.
ئه‌م بینایه ده‌که‌وێته لێواری ناوچه‌ی ئاسایش توندی سه‌وز یاخو گرین زۆون که بینای باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریکی و په‌رله‌مانی عێراقی لێیه.
له لایه‌کی دیکه، له‌شکری ئه‌مریکی له عێراق ده‌ڵێن یاخیبوان که‌ره‌سته‌ی ته‌قینه‌وه‌ی خۆماڵیان له به‌غدا ته‌قاندۆته‌وه و له ئاکامدا منداڵێک و که‌سێکی گه‌وره کوژراون و حه‌وت منداڵی دیکه بریندار بوون.